دژەتـ.ـیرۆری کوردستان، ڕایگەیاند، تیـ.ـرۆرستێک لە سنووری سلێمانی دەستگیرکرا.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتـ.ـیرۆری کوردستان، ڕایگەیاند، ئەنجامی هەماهەنگی و هاوکارییە ئەمنییەکان لەنێوان بەڕێوبەرایەتیی گشتیی دژەتـ.ـیرۆر، دەزگای دژەتـ.ـیرۆری عێراق و دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی عێراق، ئەندامێکی ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعـ.ـش لە پارێزگای سلێمانی دەستگیرکرا.
دەشڵێت، تۆمەتبارەکە پێشتر چەند پۆست و بەرپرسیارێتییەکی لە ناو ڕیزەکانی داعـ.ـش لە ناوچە جیاوازەکاندا هەبووە و بەشداری لە ئەنجامدانی ژمارەیەک هێرشی تیـ.ـرۆریستیی دژی هاوڵاتییان و هێزە ئەمنییەکان کردووە.
ئاماژە بەئەوەشدەکات، ئەم ئۆپەراسیۆنە بە پشتبەستن بە زانیاریی وردی هەواڵگری و لە چوارچێوەی هەماهەنگیی هاوبەشی نێوان دەزگا ئەمنییەکاندا بە سەرکەوتوویی ئەنجامدرا.