(ڤیدیۆ) ئارسیناڵ و شەش یانەی دیکە بلیتی قۆناغی 16ی یوروپا لیگیان بڕی

ئارسیناڵ بە بردنەوەی لە بەنفیکا گەیشتنی بە قۆناغی 16ی یوروپالیگ مسۆگەرکرد

ئەمشەو حەوت ڕوبەڕوبوونەوەی گەڕانەوەی قۆناغی 32ی خولی ئەوروپی “یوروپا لیگ” ئەنجامدران، یانەکانی ئارسیناڵ و ئەیاکس ئەمستەردام سەرکەوتنیان بۆ قۆناغی 16 مسۆگەرکرد.

لە گرنگترین یاریدا، یانەی ئارسیناڵ لە یاریگای ئیماراتس میوانداری بەنفیکای پۆرتوگالی کرد و یارییەکەی بە ئەنجامی (3-2) بردەوە.

بەپێی ئەنجامی یاریی چوون و گەڕانەوە، تۆپچیەکانی لەندەن بە ئەنجامی (4-3) سەرکەوتنیان بۆ قۆناغی 16ی یوروپا لیگ مسۆگەرکرد.

https://streamable.com/86fukc

جگە لە تۆتنهام و ئارسیناڵ، یانەکانی گلاسگۆ ڕەینجەرز، ڤیاڕیاڵ، مۆڵدە، شاختار، ئەیاکس ئەمستەردام، غەڕناتە سەرکەوتنیان بۆ هەمان قۆناغ مسۆگەرکرد.

یانەی غەڕناتە لە یاریگای دیێگۆ ئارماندۆ مارادۆنا بە ئەنجامی (2-1) دۆڕاندنی بەرانبەر ناپۆلی تۆمارکرد، بەڵام بەوپێیەی لە یاریی چوون بە ئەنجامی (2-0) براوەبوون و بە کۆی ئەنجام (2-3) توانیان بلیتی قۆناغی 16 ببڕن.

ئارسیناڵ 3-2 بەنفیکا

گلاسگۆ ڕەینجەرز 5-2 ڕۆیاڵ ئانتوێرب

ڤیاڕیاڵ 2-1 ڕێدبول سالزبۆرگ

هۆفنهایم 0-2 مۆڵدە

ناپۆلی 2-1 غەڕناتە

شاختار 1-0 ماکابی تەل ئەبیب

ئەیاکس ئەمستەردام 2-1 لیل

بابەتی پێشتر

لەیدی گاگا: نیو ملیۆن دۆلار دەدەم بەو كەسەی ئەم كارەم بۆبكات

بابەتی دواتر

ناپۆلی 2-1 غەڕناتە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share