چاوەڕواننەکراو.. بەرشلۆنە لەپشت بیرۆکەی سوپەری ئەوروپییەوە بووە

بارتۆمیو لە ڕابردوودا سەرۆکی ڕیاڵ مەدریدی هانداوە بەشداری خولی سوپەری ئەوروپی بکات

ڕاگەیاندنی خولی سوپەری ئەوروپی لە نێوەندە وەرزشییە جیهانییەکان سەدایەکی بەهێزیدایەوە، بەهۆیەوە سەرۆکی یانەی ڕیاڵ مەدرید کە لەهەمان کاتدا سەرۆکی دەستەی دامەزرێنەری خولەکەیە، خرایە بەر لێشاوی ڕەخنەی میدیا و کەسایەتی وەرزشیی و سیاسییەکان.

بیرۆکەکە بریتیبوو لە جیابوونەوەی 12 یانە گەورەی خولەکانی ئینگلتەرا و ئیسپانیا و ئیتاڵیا و سازکردنی خولێک بە بەشداریکردنی سەرجەمیان، لە ڕێگەی ئەم خولەوە داهاتێکی خەیاڵییان بەدەستدەهێنا، بەڵام فیدراسیۆنەکانی تۆپی پێی ئەوروپا و جیهان شکستیان بە بیرۆکەکە هێنا، هەروەها فلۆرنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەی ڕیاڵ مەدریدیان تۆمەتبارکرد بە هاندانی یانەکانی دیکە و داڕشتنی بیرۆکەکە.

ماڵپەڕی گۆڵی نێودەوڵەتی ئاشکرایکردووە، کە کەسی پشت بیرۆکەی سوپەری ئەوروپی هەرگیز فلۆرنتینۆ پێرێزی سەرۆکی ڕیاڵ نییە، بەڵکو جوسێپ ماریا بارتۆمیوی سەرۆکی پێشووی یانەی بەرشلۆنە بووە.

جوسێپ ماریا بارتۆمیو (سەرۆکی پێشووی یانەی بەرشلۆنە) و فلۆرنتینۆ پێرێز (سەرۆکی ڕیاڵ مەدرید) لەگەڵ ئەلیکساندەر چیفرین سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا

بارتۆمیو لە ساڵی 2016 بۆ دەربازکردنی یانەکەی خۆیی و یانەکانی دیکە لە قەیرانی دارایی، ستراتیج و پلانی بۆ خولی سوپەری ئەوروپی داڕشتووە و فلۆرنتینۆ پێرێزی سەرۆکی ڕیاڵی وەک یەکەمین کەسایەتیەکان ئاگادارکردووەتەوە، بەڵام دوای ئەوەی بارتۆمیو لە پۆستەکەی لابراوە، داوای لە ستافی لاپۆرتا کردووە لەسەر بیرۆکەکە بەردەوامبن.

بەپێی سەرچاوەکە، بەهۆی ئەزموون و گەورەیی ناوی ڕیاڵەوە سەرەتا دامەزرێنەران پێرێزیان وەک سەرۆکی دەستەی دامەزرێنەران دەستنیشانکردووە، بەڵام بڕیاربووە دوای سەرکەوتنی پڕۆژەکە بارتۆمیو وەک سەرۆک دەستنیشانبکرێت.

بابەتی پێشتر

پێشبینیدەكرێت بایدن دان بە كۆمەڵكوژیی ئەرمەنەكاندا بنێت

بابەتی دواتر

دوو کەس بە تۆمەتی کوشتنی گەنجەکەی حاجیئاوا دەستگیرکراون

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

میلان خواستی لەسەر گۆڵپارێزی لیلە

بەهۆی ئاڵۆزبوونی دانوستاندنەکان بۆ نوێکردنەوەی بۆندی جیانلویجی دۆناروما، بەڕێوەبەرانی یانەی ئەی سی میلان هەوڵەکانیان بۆ گواستنەوەی مایک مایگنان…
زیاتر ببینە

مۆرینیۆ دەبێتە فریادڕەسی بەڕازیل؟

فیدراسیۆنی تۆپی پێی بەڕازیل، جوزێ مۆرینیۆی پۆرتوگالی بۆ پۆستی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی بەڕازیل کاندیدکردووە. ڕۆژنامەی “سپۆرت”ی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، فیدراسیۆنی…
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ئینته‌ر میلان پله‌ی یه‌که‌می گرته‌وه‌ و چاوه‌ڕوانی ڕیاڵ مه‌دریده‌

ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه‌، دوو ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گرنگی گه‌ڕی پێنجه‌می قۆناغی کۆمه‌ڵه‌کانی چامپیۆنزلیگ ئه‌نجامدران، یانه‌کانی ئینته‌ر میلان و ئه‌یاکس ئه‌مسته‌ردام بردنه‌وه‌یان…
Total
0
Share