خولەکانی هۆڵەندا و بەلجیکا یەکدەخرێن؟

دووبارە دەنگۆکان بۆ یەکگرتنی خولەکانی هۆڵەندا و بەلجیکا دەستیان پێکردووەتەوە

جارێکی دیکە دەنگۆکان بۆ یەکخستنی هەردوو خولی ناوخۆیی وڵاتانی هۆڵەندا و بەلجیکا دەستیان پێکردووەتەوە، بڕیارە لە چەند وەرزی داهاتوودا کار بە ئاڕاستەی یەکگرتنی تۆپی پێی هەردوو وڵاتەکە بکرێت.

یانەکانی خولی هۆڵەندا و بەلجیکا دەیانەوێت قازانجە داراییەکانیان باشتر بکەن، بەتایبەت ئەو داهاتەی لە مافەکانی پەخشی تەلەفزیۆنیەوە بەدەستدێت.

بەرپرسانی تۆپی پێی هۆڵەندا و بەلجیکا چەندین ساڵە دەیانەوێت هاوسەنگی دارایی خولەکانیان مسۆگەربکەن و لەڕووی وەرزشییەوە زیاتر بەرەوپێشی ببەن، تاوەکو ململانێی خولەکانی ئیسپانیا و ئینگلتەرا بکەن.

لە 16ی ئازاری 2021 ئەندامانی کۆمەڵەی گشتی خولی بەلجیکا بۆ یانە پیشوەرەکان دەنگیاندا بە یەکگرتنی خولی وڵاتەکەیان لەگەڵ خولی هۆڵەندا، بەوپێیەی لەگەڵ هۆڵەندییەکاندا پەیوەندییەکی مێژووییان هەیە و چەندین گرێبەستی درێژخایەنیان واژووکردووە، تەنانەت پەیوەندی کۆمەڵایەتی نێوان دانیشتوانیان بەهێزترە لە پەیوەندیەکانیان لەگەڵ هەر وڵاتێکی دیکە.

یەکێکی دیکە لە هۆکارەکان کە ئاسانکاری بۆ یەکخستنی نێوان دوو خولەکە دەکات، ئەوەیە کە لە بەلجیکا زوبانی هۆڵەندی یەکێکە لە زوبانە فەرمیەکان و بەشێک لە گەلەکە کاریپێدەکەن، تەنانەت لەڕابردوودا هاوشانی یەکدی و بە هاوبەشی خولی نەتەوەکانی ئەوروپایان ڕێکخستووە.

سەرچاوەکانی ئەوروپا پێیان وایە، لەم نزیکانەدا یەکخستنی دوو خولەکە ڕوودەدات و لەم ڕێگەیەوە دەتوانن کێبڕکێی خولە گەورەکانی دیکە بکەن.

بابەتی پێشتر

حكومەت تانە لە 10 ماددەی یاسای بودجە دەدات

بابەتی دواتر

مۆرینیۆ.. ئەو ڕاهێنەرەی سوود لە دوورخستنەوەش وەردەگرێت !

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

برایتۆن داوای “ئاڵوگۆڕ” لە چێڵسی دەکات

تاوەکو ئێستا بەڕێوەبەرانی یانەی چێڵسی نەیانتوانیوە گرێبەستی مۆیزس کایسیدۆ یەکلاییبکەنەوە، یانەی برایتۆن-یش پێشنیازی ئاڵوگۆڕکردنی یاریزانەکە دەکات. چێڵسی زیاتر…
Total
0
Share