خشتە و کاتی یارییەکانی ئەمڕۆ، پێنجشەممە بەکاتی هەرێمی کوردستان

خشته‌ و کاتی یارییه‌کانی ئه‌مڕۆ به‌ کاتی هه‌رێمی کوردستان

ئەمڕۆ، پێنجشەممە خولە ناوخۆییەکانی ئەوروپا بەردەوامییان دەبێت و چەندین ڕوبەڕوبوونەوەی بەهێز ئەنجامدەدرێن.

لە خولی نایابی ئینگلیزی تەنها یەک ڕوبەڕوبوونەوەی هەفتەی 32 ئەنجامدەدرێت، لیستەر سیتی لە یاریگای واڵکەرز ستادیەم بەرانبەر یانەی ویست برۆمیچ ئالبیۆن دەوەستێتەوە.

خولی ئیسپانیا بەهەمان شێوە بەردەوامی دەبێت و یارییەکانی هەفتەی 31 ئەنجامدەدرێن، لە گرنگترینیاندا یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید لە واندا میترۆپۆلیتانۆ میوانداری هوێسکا دەکات، هەروەها یانەی بەرشلۆنە لە یاریگای کامپ نو یارییەکی چارەنوسساز بۆ گرتنەوەی پێگەی دووەم بەرانبەر خیتافێ ئەنجامدەدات، کە هەمان یانەیە لە هەفتەی ڕابردوو ڕیاڵ مەدریدی ڕاگرتووەتەوە.

لە ئیتاڵیا یارییەکانی هەفتەی 32ی کالچیۆ ئەنجامدەدرێن، یانەی ڕۆما لە ئۆڵۆمپیکۆ میوانداری ئاتالانتا بێرگامۆ دەکات و کاتژمێر (9:45) بەکاتی کوردستان ناپۆلی لە یاریگای دیێگۆ ئارماندۆ مارادۆنا میوانداری هەڵۆکانی لازیۆ دەکات.

 

پریمەرلیگ (هەفتەی 32)

لیستەر سیتی – وێست برۆمیچ (10:00)

 

لالیگا (هەفتەی 31)

ئەتلەتیکۆ مەدرید – هوێسکا (8:00)

غەڕناتە – ئیبار (10:00)

ڕیاڵ سۆسیداد – سێڵتا ڤیگۆ (10:00)

بەرشلۆنە – خیتافێ (11:00)

 

کالچیۆ (هەفتە 32)

ڕۆما – ئاتالانتا (7:30)

ناپۆلی – لازیۆ (9:45)

بابەتی پێشتر

خشتەی موچە بڵاوكرایەوە

بابەتی دواتر

نێچیرڤان بارزانی: دەبێت بە یاسای ڕۆژنامەگەری مامەڵە لەگەڵ پیشێلكاریی ڕۆژنامەوانیدا بکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ)  ڕیاڵ مه‌درید سێیه‌م دۆڕاندنی لالیگای تۆمارکرد و له‌ پله‌ی چواره‌مدا جێگیربوو

ئه‌مشه‌و، شه‌ممه‌‌ به‌شێک له‌ ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌کانی هه‌فته‌ی 11ی خولی پله‌ یه‌کی ئیسپانیا ئه‌نجامدران، یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید دۆڕاندنێکی چاوه‌ڕواننه‌کراوی تۆمارکرد.…
Total
0
Share