ئۆڵیمپیی عێراق لە پاڵەوانێتی هاریکاریی ئیسلامی لە تورکیا کشایەوە

نووسینگەی کارگێڕیی لیژنەی ئۆڵیمپیی عێراقی بڕیاریدا لە کێبڕکێکانی پێنجەم خولی هاریکاریی ئیسلامی بکشێتەوە، کە بڕیارە لە وڵاتی تورکیا سازبکرێت.

بڕیارە لە سەرەتای مانگی ئاب پێشبڕکێکانی پێنجەم خولی هاریکاریی ئیسلامی لە تورکیا بەڕێوە بچێت، تیمی عێراقیش یەکێکە لە بەشداربووەکان، بەڵام بەهۆی دەستدرێژییەکانی ئەم دواییەی تورکیا بۆسەر خاکی عێراق و کوژرانی نۆ کەس، لیژنەی ئۆڵیمپی عێراقی کشانەوەی لە خولەکە ڕاگەیاند.

نووسینگەی کارگێڕی لیژنەی ئۆڵیمپیی عێراق ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردووەتەوە، تێیدا هاتووە، “وەک ناڕەزاییەک بەرامبەر ڕشتنی خوێنی هاوڵاتیانی بێتاوانی عێراق لە شاری زاخۆ، هاوکات لەگەڵ داواکاریی گەلی عێراق و ڕاسپاردەی ئەنجوومەنی نوێنەران و هەڵوێستی حکومەت، نووسینگەی جێبەجێکاری لیژنەی ئۆڵیمپی عێراق لە کۆبوونەوەیەکی نائاسایی خۆیدا بڕیاریدا بە کشانەوە لە وەشانی پێنجەمی خولی هاریکاریی ئیسلامی، کە بڕیارە لە ڕێکەوتی نۆی مانگی ئابی داهاتوو لە شاری کۆنیای تورکیا ئەنجام بدرێت.”

هەروەها لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە، “بڕیارەکەی لیژنەی ئۆڵیمپیی عێراقی، بە هاوئاهەنگی بووە لەگەڵ سیستەمی دەوڵەتی عێراق بە جومگەکانی نوێنەران و حکومەت، لە پێش هەموو شتێکەوە داواکارییەکی ڕەوای گەلی عێراق بووە.”

لە بەرامبەردا بەڕێوەبەری فەرمانگەی ڕاگەیاندنی لیژنەی ئۆڵیمپی، حسێن عەلی لە ڕاگەیەندراوێکدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتووە و ڕایگەیاندووە، “هیچ لێدوانێك، یان بڕیارێكی ئۆڵیمپی لەو بارەیەوە دەرنەكراوە، بابەتەكە راستەوخۆ پەیوەندی بە هەڵوێستی فەرمیی حكومەتی عێراقەوە هەیە سەبارەت بە قەیرانی ئەم دواییە.”

بابەتی پێشتر

لیزا فەلەکەدین: ئەوانەی سوکایەتییان بە پێشمەرگەکە کرد دەبێت سزا بدرێن

بابەتی دواتر

وەزیری دارایی بەڕێوەبەری بانكێكی گۆڕی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(10) یاریزانی گەورە بێ یانەن

مێرکاتۆی هاوینی 2023 گۆڕانکاری گەورە ڕوودەدات ، چەندین گرێبەستی بەهێز بە نرخی گونجاو واژۆدەکرێن، بەوپێیەی چەندین یاریزانی ناودار…
Total
0
Share