(ڤیدیۆ) سیتی سێ خاڵی لە ڤێلانس داماڵی و لە لوتکەی ڕیزبەندی پریمەرلیگ بەردەوامە

مانچستەر سیتی بە بردنەوەی لە ئەستۆن ڤێلا بە جیاوازییەکی زۆرەوە لە لوتکەی ڕیزبەندی پریمەرلیگدا جێگیربوو

ئەمشەو، چوارشەممە یانەی مانچستەر سیتی یاری هەفتەی 32ی پریمەرلیگی بەرانبەر ئەستۆن ڤێلا ئەنجامدا و بردنەوەیەکی گرنگی تۆمارکرد.

ئەستۆن ڤێلا لە ڤێلاپارک میوانداری سیتی گواردیۆلای کرد و یاری نێوانیان بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرانبەر گۆڵێک لەبەرژەوەندی شینپۆشەکان کۆتاییهات.

گۆڵەکەی ڤێلانس” لە خولەکی یەک لەلایەن جۆن ماکجین، گۆڵەکانی سیتی لە خولەکەکانی 22 و 40 لەلایەن فیڵ فۆدین و ڕۆدریگۆ هێرناندێزەوە تۆمارکران.

https://streamable.com/vphneq

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، یانەی مانچستەر سیتی لە کۆی 33 ڕوبەڕوبوونەوەی ئەم وەرزە (2020/2021) ژمارەی خاڵەکانی گەیاندە 77 و لە پلەی یەکەمی ڕیزبەندی یانەکانی پریمەرلیگ جێگیربوو، بەم ڕێژەیەشەوە 11 خاڵ جیاوازییان لەگەڵ مانچستەر یونایتدی پلەی دووەمدا هەیە، لە بەرانبەردا ئەستۆن ڤێلا لە کۆی 31 یاریی 44 خاڵی لە پلەی 11دا کۆکردووەتەوە.

بابەتی پێشتر

لیۆن 0-2 مۆناکۆ

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) ڕیاڵ مەدرید بە بردنەوەی لە قادیش گەڕایەوە لوتکەی لالیگا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە بەرشلۆنە چی دەگوزەرێت

شەوی ڕابردوو بەرشلۆنە لە یەك كاتدا خەریكی ئەنجامدانی كۆمەڵێك كار بوو بۆ ئەوەی پێش دەستپێكردنەوەی وەرزی نوێ پێكهاتەیەكی…
Total
0
Share