ڕێککەوتنکراوە.. ئالابا ڕەزامەندی دەربڕیوە پەیوەندی بە ڕیاڵەوە بکات

ئالابا لەڕووی تاکتیکیەوە بۆ هەموو پلانەکانی زێدان دەنگونجێت

بەرگریکاری یانەی بایرن میونشن، داڤید ئالابا ڕەزامەندی نیشانداوە لە هاوینی 2021وە درێسی یانەی ڕیاڵ مەدرید بپۆشێت.

پاش مشتومڕێکی زۆر و دانوستاندنی درێژخایەنی نێوان جەمسەرەکان، داڤید ئالابای بەرگریکاری نەمسایی یانەی بایرن میونشن ڕێککەوتنی سەرەتایی لەگەڵ ئیدارەی یانەی ڕیاڵ مەدرید کردووە، بڕیاریشە لە هاوینی 2021 وەک یەکێک لە گەورەترین جوڵەکان لە میرکاتۆی هاوین بۆندەکەی واژووبکرێت.

لەم بارەیەوە فابریزیۆ ڕۆمانۆ، ڕۆژنامەنوس و شارەزای ناوداری بواری گواستنەوەکان بە تۆڕی “سکای سپۆرت”ی ڕاگەیاندووە، کە ئالابا لەسەر بۆندێک بۆ ماوەی پێنج وەرز بە موچەی ساڵانەی 11 ملیۆن یورۆ ڕێککەوتنی لەگەڵ میگێل ئانخێل سانچێزی بەڕێوەبەری جێبەجێکاری یانەی شاهانە کردووە.

داڤید ئالابا، بەرگریکاری یانەی بایرن میونشن

بەوپێیەی گرێبەستی نێوان بەرگریکارە ڕەش ئەسمەرەکە و بایرن کۆتاییدێت، ناوبراو لە گواستنەوەکانی هاوینەی 2021 دەتوانێت بێبەرانبەر پەیوەندی بە لۆس بلانکۆسی ئیسپانیاوە بکات.

ئالابا لە هەردوو پێگەی سەنتەری بەرگری و باڵی بەرگری چەپ یاریدەکات، لەم وەرزەدا 40 یاری بۆ بایرن کردووە و دوو گۆڵی تۆمارکردووە و پێنج گۆڵی ڕەخساندووە.

بابەتی پێشتر

خولی سوپەری ئەوروپی بووەتە سێبەر بەسەر چوار هەواڵی گرنگەوە

بابەتی دواتر

تەندروستیی هەرێم: عێراق دیارنەمانی ڤاكسین قبوڵناكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share