چاودێریی بازرگانیی سلێمانی: هەر کەسێک نرخ بەرزبکاتەوە سزادەدرێت

بەڕێوەبەری چاودێریی بازرگانیی سلێمانی، رایگەیاند، هەر کەسێک نرخ بەرزبکاتەوە سزادەدرێت.

بڵند ئەحمەد، بەڕێوەبەری چاودێریی بازرگانیی سلێمانی، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لیژنەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی لەگەڵ چاودێریی بازرگانیی سلێمانی بەشێوەیەکی بەردەوام چاودێریی بازاڕ دەکەن، تاوەکو ئێستا هیچ قۆرغکارییەک نییە.

وتیشی، هەروەها چاودێریی نرخی سەرجەم کاڵاکان دەکەین لە بازاڕ، مۆڵ، مارکێتەکان و گەنجینەکانیش بەتایبەت بۆ مانگی رەمەزان و رێگە بە بەرزبوونەوەی نرخ نادرێت هەر کەسێک ئەو کارە بکات سزادەدرێت.

لەبارەی جۆری سزاکان وتی، بەگوێرەی رێنماییەکان سزای سەرپێچیکار پێبژاردن دەبێت کە لە 50 هەزارەوە دەستپێدەکات تاوەکو ملیۆن و نیوێک، هەروەها دەسەڵاتمان هەیە لە رۆژێک تاوەکو 10 رۆژ شوێنەکەی دابخەین.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی ئێستا: سەرجەم گەنجە گەشتیارەکانی سەیرانگەی خۆرنەوازان سەلامەتن

درەنگانی شەوی ڕابردوو، هەواڵی هێرشکردنە سەر ژمارەیەک گەنجی گەشتیاری دووزخورماتوو لەسنووری خۆرنەوەزان ناحیەی داوێ بڵاوکرایەوە، بەڵام سەرجەمیان سەلامەتن…
زیاتر ببینە

سۆمۆ: حكومەتی هەرێم تائێستا هیچ بڕە نەوتێكی ڕادەستی كۆمپانیاكەمان نەكردووە

بەڕێوەبەری كۆمپانیای سۆمۆ ڕایدەگەیەنێت، تائێستا هەرێمی كوردستان هیچ بڕە نەوتێكی ڕادەستی كۆمپانیاكەیان نەكردووە. عەلا یاسری، بەڕێوەبەری كۆمپانیای سۆمۆ…
Total
0
Share