سلێمانی.. بەهۆی سەرپێچییەوە لە هەفتەی یەكەمی ڕەمەزاندا 16 شوێن داخراون

لەلایەن لیژنەكانی قائیمقامیەتی سلێمانییەوە، لە حەوت ڕۆژی یەكەمی مانگی ڕەمەزاندا 16 شوێن داخراون، زیاتر لە شەش تۆن خۆراكی خراپبوو و ماوەبەسەرچووش دەستیانبەسەرداگیراوە.

لەشكر حەمید، سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، “لەماوەی حەوت ڕۆژی ڕەمەزاندا، لەلایەن لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی 16 شوێن لە سلێمانی داخراون، هەر لەو ماوەیەدا شەش تۆن و نیو خۆراكی ماوە بەسەرچوو و خراپبوو دەستیانبەسەرداگیراوە، 200 پسووڵەی سەرپێچیش كراوە”.

سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی ئاماژەی بەوەشكرد، “یەك دۆسیەی دادگایان هەیە، كە پەیوەستە بە دەستبەسەرداگرتنی بڕێك خورمای خراپبوو”.

لەگەڵ هاتنی مانگی ڕەمەزان، لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی سەردان و بەدواداچوونەكانیان چڕكردووەتەوە، وەك سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند.

 

بابەتی پێشتر

وەزیری ناوخۆ: تیرۆریستان چاویان بە ئارامی و سەقامگیریی هەرێم هەڵنایەت

بابەتی دواتر

یەکێتی و پارتی لە گفتوگۆی لایەنە کوردستانییەکانی ڕۆژئاوا ئاگاداردەکرێنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share