وەزیری ناوخۆ: تیرۆریستان چاویان بە ئارامی و سەقامگیریی هەرێم هەڵنایەت

وەزیری ناوخۆی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، لێكۆڵینەوەكان لە هێرشەكەی سەر فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر بەردەوامن، بۆشایی ئەمنیی نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراقی بەهۆكاری دووبارەبوونەی ئەو هێرشانە لەقەڵەمدا.

لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا، ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێمی كوردستان وتی، “بە فڕۆكەی بێفڕۆكەوان هێرش كرایە سەر فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر، كە ئەوەش پێشهاتێكی مەترسیدارە، لێكۆڵینەوەكانیش لەو هێرشە بەردەوامن”.

وەزیری ناوخۆی هەرێم بۆشایی ئەمنیی نێوان هێزەكانی پێشمەرگە و سوپای عێراقی وا وەسفكرد، كە “هەلێكی باشی دروستكردووە بۆ تیرۆریستان و ئەو گروپانەی هاوشێوەی تیرۆریستان كاردەكەن”.

ئاماژەی بەوەشكرد، “ئێمە لەڕێگەی وەزارەتە پەیوەندیدارەكان لە گفتوگۆی ڕاستەوخۆداین لەگەڵ عێراق و لێكتێگەیشتن هەیە، بەڵام بە كرداری هیچ نەكراوە، هیوادارین لەڕووی مەیدانییەوە بتوانین ئەو ژووری هەماهەنگییەی لەنێوان هەرێم و بەغداد هەیە، بكەوێتە كار”.

سەبارەت بە دووبارەبوونەوەی هێرشەكانی سەر هەولێر، ڕێبەر ئەحمەد وتی، “دیارە بۆچی هەولێر بەئامانج دەگیرێت، چونكە تیرۆریستان چاویان بە ئارامی و سەقامیگریی هەرێم هەڵنایەت، لەلایەكی دیكەشەوە بە ئامانجگرتنی هاوپەیمانانیشە لەناو فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر”.

ئاشكراشیكرد، هیچ كەس لەسەر ئەو هێرشەی ئەمدواییانە لەڕێگەی فڕۆكەی بێفڕۆكەوان ئەنجامدرا، دەستگیرنەكراوە.

وەزیری ناوخۆ قسەشی لەسەر دۆسیەی كوشتنی ژنەكەی هەولێر لەلایەن هاوسەرەكەیەوە كرد، ڕایگەیاند، “سەرۆكی حكومەتی هەرێم فەرمانی بە وەزارەتی ناوخۆ كردووە، ئێمەش لەگەڵ پۆلیس و ئاسایش دەستمان بە لێكۆڵینەوە لەو ڕوداوە كردووە”.

دوپاتیكردەوە، “ئەو كەسەی تاوانەكەی ئەنجامداوە، ڕایكردووە و لە ناوشار نەماوە، بە دڵنیاییەوە دەبێت دەستگیربكرێت و سەرقاڵی دەستگیركردنی ئەو كەسەین”.

بابەتی پێشتر

ئێران پێیوایە هێرشەکەی سەر هەولێر لێدانی زەنگی مەترسییە بۆ ئەمریکا لە تەواوی عێراق

بابەتی دواتر

سلێمانی.. بەهۆی سەرپێچییەوە لە هەفتەی یەكەمی ڕەمەزاندا 16 شوێن داخراون

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

په‌رله‌مانتارێكى یه‌كێتى: مانگانه‌ 300 ملیار دینار له‌ مووچه‌ ده‌مێنێته‌وه‌ و زیاده‌كه‌ى دیار نیه‌

په‌رله‌مانتارێكى یه‌كێتى له‌ په‌رله‌مانى كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ناهه‌قیه‌كى گه‌وره‌ به‌رامبه‌ر سلێمانى ده‌كرێت، ده‌شڵێت، پێشتر نەوت بە كەمتر له‌ 20…
Total
0
Share