باڵیۆزی ئێران لە عێراق: پشتیوانی لە بەغداد دەكەین بۆ نزیكبوونەوەی لە وڵاتانی عەرەبی

باڵیۆزی ئێران لە عێراق چاوی لە بەغدادە بۆ ئەوەی وەك نێوەندگیرێك ڕۆڵببینێت بۆ نزیككردنەوەی تاران لە وڵاتانی دیكەی عەرەبی، دەڵێت، لەو ڕووەوە پشتیوانیی لێدەكەن.

ئیرەج مەسجدی، باڵیۆزی ئێران لە عێراق بە ئاژانسی ئێرنای ڕاگەیاندووە، “پەیوەندییەكانی نێوان عێراق و ئێران زۆرباشن و لە زۆر ڕووەوە گەشە دەكات، لەوانە كلتوری و ئابوری”.

مەسجدی پشتیوانیی وڵاتەكەی بۆ عێراق دەربڕیوە لە گەشەپێدانی پەیوەندییەكانی لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی و دراوسێكانی، بە تایبەت لە ڕۆڵبینینی بەغداد وەك نێوەندگیرێك بۆ لابردنی ئاڵۆزییەكانی وڵاتانی ناوچەكە و نزیككردنەوەی تاران لە وڵاتان.

بەرپرسە ئێرانییەكە ئەوەشی خستوەتەڕوو، “بوونی سەربازانی ئەمریكی لە عێراق، لە بەرژەوەندیی عێراق و ناوچەكە نییە، هێزەكانی عێراق و وڵاتانی ناوچەكە توانای ئەوەیان هەیە پارێزگاری لە خۆیان بكەن”.

سەبارەت بە پرسی هەناردەكردنی گازی سروشتیی ئێران بۆ عێراق، مەسجدی ئاماژەی بەوەكردووە، ئێران بەردەوامدەبێت لەو پرۆسەیە چونكە ئەوە لە بەرژوەندیی هاوڵاتییانی عێراقدایە.

بابەتی پێشتر

ڕوسیا كوشتنی 200 ئەندامی هێزەکانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا ڕادەگەیەنێت

بابەتی دواتر

نرخی دراوەكان بۆ ئەمڕۆ

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share