بنیامین ناتانیاهۆ لە کورتە ڤیدیۆیەکدا لەگەڵ باڵیۆزی ئەرجەنتین لە ئیسرائیل پشتگریی خۆی و خەڵکی ئیسرائیلی بۆ ئەرجەنتین ڕادەگەیەنێت.
بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسـ.ـرائیل لەگەڵ شیمۆن ئەکسێل، باڵیۆزی ئەرجەنتین لە ئیسرائیل کورتە ڤیدیۆیەکی بڵاوکردەوە و تیایدا پشتگیری و پاڵپشتیی خۆی و خەڵکی ئـ.ـیسرائیلی بۆ هەڵبژاردەی ئەرجەنتین لە یاریی کۆتایی مۆندیالدا ڕاگەیاند.
بنیامین ناتانیاهۆ لە پارچە ڤیدیۆکەدا ڕایگەیاند، خۆم و زۆرینەی ئیـ.ـسرائیلییەکانیش هاندەری ئەرجەنتینین، ئەمەش بەهۆی ئەو کارە شۆڕشگێڕانەی کە خافیێر میلێی، سەرۆکی ئەرجەنتین ئەنجامیدا لە بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکان لەنێوان ئیـ.ـسرائیل و ئەرجەنتین، لەبەرئەوە ئێمە پاڵپشتیی ئەرجەنتین دەکەین، بژی ئەرجەنتین!