پۆلیسی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە چەندین فەرمانی گرتنی هەبووە و لەكاتی دەستگیركردنیشیدا بڕێك ماددەی هۆشبەر و دەمانچەیەكی پێبووە.
بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئەمڕۆ دووشەممە بڵاویكردەوە، دوای ئەوەی لەلایەن چەند هاوڵاتییەكەوە سكاڵا تۆماركرا كە دزییان لێكراوە، لێكۆڵینەوەكانیان دەستپێكرد و دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر توانرا لەلایەن نوسینگەی ڕۆژئاوای بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانەوە تۆمەتبار بناسرێتەوە و دەستگیربكرێت.
دەشڵێت، لەكاتی دەستگیركردنیشیدا دەستگیراوە بەسەر بڕێك ماددەی هۆشبەر لە جۆری كریستاڵ و پارچە چەكێكدا لە جۆری دەمانچە.
تۆمەتبار (س.ع.ع.) لەدایكبووی 1982، دانیشتوی شاری سلێمانی بە بڕیاری دادوەر ڕاگیراوە و لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە و بەر لە دەستگیرکردنیشی هەشت فەرمانی گرتنی هەبووە، وەك ئەوەی پۆلیسی سلێمانی بڵاویكردوەتەوە.