“نیوەی دووەمی ئەمساڵ نرخی نەوت بەرزتردەبێتەوە”

پێشبینیدەكرێت كەمبونەوەی ئاستی نەوتی عەمباركراو، نرخی نەوت بەرزبكاتەوە، بەتایبەت لە نیوەی دووەمی ئەمساڵ.

بەپێی داتاكانی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزە، ئەو نەوتەی لەماوەی رابردوودا و بەهۆی بڵاوبونەوەی پەتای كۆرۆناوە عەمباركرابوون و ئاستی پێوانەییان تۆماركردبوو، بەرەو دابەزین و كەمبونەوە چووە.

ئاژانسی هەواڵی بلومبێرگ، كە تایبەتە بە پرسە ئابورییەكان، ئاشكرایكردووە، لە مانگی 7ی ساڵی رابردوو یەدەگی نەوت لە وڵاتانی بەرهەمهێن گەیشتبووە 249 ملیۆن بەرمیل نەوت، كە پێنج جار زیاترە لە یەدەگی نەوت لەهەمان كاتی ساڵانی رابردووتر، بەڵام بەوتەی ئاژانسەكە، لە مانگەكانی رابردوودا ئەو یەدەگە كەڵەكەبووەی نەوت، بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزیوە، بەوپێیەی خواست لەسەری زیادیكردووە.

لە دوو هەفتەی رابردوودا نەوتی ناو گوێزەرەوەكان بەرێژەی 27٪ كەمیكرد و بۆ 50.7 ملیۆن بەرمیل نەوت دابەزی، هەفتەی رابردووش نەوتی عەمباركراوی ئەمریكا نزمترین ئاستی لە ماوەی 30 ساڵی رابردوو تۆماركرد، بۆیە بلومبێرگ پێشبینی دەكات، بەهۆی دابەزینی ئاستی نەوتی عەمباركراو، نرخی نەوت بەرزبونەوەی زیاتر بەخۆیەوە ببینێت.

ئاژانسەكە پێی وایە، دەكرێت نرخی نەوت لە نیوەی دووەمی ئەمساڵ بگاتە 74 دۆلار.

بابەتی پێشتر

ژنێکی تەمەن 19 ساڵ لە سلێمانی خۆی کوشت

بابەتی دواتر

کاناڤارۆ و سێ ڕاهێنەری دیکە پاڵێوراون بۆ ناپۆلی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆرۆنا ناوەندە پیشەسازییەکانی چین پەکدەخات.. ئەمریکا فەرمانی چۆڵکردنی بەپەلەی بە کارمەندەکانی دا

دوای شەنگەهای کە ڕووبەڕووی خراپترین شەپۆلی کۆرۆنا بووەتەوە لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکەوە، دوێنێ دووشەممە چین لە شاری گوانچۆ گەورەترین…
زیاتر ببینە

نرخی هێلكە بەرزبووەوە

ئەمڕۆ هەینی نرخی هێلكە لە شارەكانی ناوەڕاست و باشوور بەرزبووەوە. بەرزبوونەوەی نرخی هێلكە بە رادەیەكە كە هەر كارتۆنێك…
Total
0
Share