کۆرۆنا ناوەندە پیشەسازییەکانی چین پەکدەخات.. ئەمریکا فەرمانی چۆڵکردنی بەپەلەی بە کارمەندەکانی دا

دوای شەنگەهای کە ڕووبەڕووی خراپترین شەپۆلی کۆرۆنا بووەتەوە لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکەوە، دوێنێ دووشەممە چین لە شاری گوانچۆ گەورەترین ناوەندی دورستکردنی ئۆتۆمبێلی داخست لەگەڵ ئەوەشدا مەترسیی قەدەغەی گشتی لەو شارەش هەیە.

شەنگەهای ئێستا ڕووبەڕووی شەپۆلێکی گەورەی کۆرۆنا بووەتەوە، دوێنێ تووشبوونی 26 هەزار و 87 حاڵەتی تووشبوونی ڕاگەیاند کە ئەوە زۆرترین ژمارەیە تائێستا تۆماریکردووە.

شارەکە کە لە 26 ملیۆن دانیشتووان پێکهاتووە قەدەغەی تەواوەتی ڕاگەیاندووە، لەگەڵئەوەی بەشێکی زۆر لە دانیشتووانەکەی ماوەی سێ هەفتەیە لە ماڵەکانیاندا ماونەتەوە، سەرەڕای ئەوەش کێشەی بۆ ئابوریی گەورەترین شاری چین و پایتەختی ئابووریی وڵاتەکە دروستکردووە.

شەنگەهای کە ناوەندی ئابوریی چینە، چالاکییە ئابورییە نێودەوڵەتییەکانی ڕاگرتووە، هەروەها دانیشتووانی سارەکە ڕووبەڕووی کەمیی یان دەستنەگەیشتن بە خۆراک و پێداویستییە بنەڕەتییەکان بوونەتەوە.

لەلایەکی دیکەوە دوێنێ دووشەممە ئەمریکا فەرمانیدا بە کارمەندانی کونسوڵخانەی وڵاتەکەی لە شەنگەهای بە جێهێشتنی چین بەپەلە، پێشتریش ئەمریکا داوای لە هاوڵاتییانی ئەمریکی کردبوو گەشتنەکەن بۆ چین.

لەوبارەیەوە وەزارەتی دەرەوەی چین ڕایگەیاند، کە ئەوان ڕازی نابن بەو هەڵوێستەی ئەمریکا و لەوبارەیەوە گفتوگۆیان لەگەڵ دەکەن.

هەروەها باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە چین ڕایگەیاند، نیگەرانییەکانیان سەبارەت بە سەلامەتیی هاوڵاتییانی ئەمریکی گەیاندووەتە حکومەتی وڵاتەکە.

ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریکی ئاشکرایکردووە، بڵاوبوونەوەی زۆری کۆرۆنا بووەتەهۆی دابەزینی ئاستی فرۆشی ئۆتۆمبێلی چینی و بەرزبوونەوەی نرخی کاڵا و کەلوپەل گەیاندووە بەراورد بە مانگی ئازاری ڕابردوو.

قەدەغەی هاتوچۆ لەدوای سەنگەهای ئێستا ناوەندە پیشەسازییەکانی گرتووەتەوە، بووەتەهۆی دابەزینی فرۆشتنی ئۆتۆمبێل و بەرزبوونەوەی نرخی کاڵاکان بە خێراترین شێوە لەماوەی سێ مانگی یەکەمی ئەمساڵدا.

ئاستی فرۆشتنی ئۆتۆمبێل لە چین بەڕێژەی 10.5% دابەزیوە، بەمەش کۆرۆنا کاریگەریی کردووەتە سەر دابەزینی ئاستی فرۆشی گەورەترین بازاڕی فرۆشتنی ئۆتۆمبێل لە جیهاندا.

بابەتی پێشتر

ڕوسیا لە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی تێوەدەگلێت.. بەریتانیا و ئەمریکا لێکۆڵینەوە دەکەن

بابەتی دواتر

ئەمڕۆ ڕكابەرییەكانی چامپیۆنز لیگ دەستپێدەكاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share