(ڤیدیۆ) ڕیاڵ مەدرید دوو خاڵی لەدەستدا و گەڕایەوە پلەی دووەم

ڕیاڵ مەدرید دوو خاڵی گرنگی لەدەستدا و لەلوتکەی لالیگاوە بۆ پلەی دووەم دابەزی

ئەمشەو، یەکشەممە لە چوارچێوەی ڕوبەڕوبوونەوەکانی هەفتەی 32ی خولی پلە یەکی ئیسپانیا، یانەی ڕیاڵ مەدرید ڕوبەڕوی خیتافێ بووەوە و یاری نێوان بە یەکسانبوون کۆتاییهات.

خیتافێ لە کۆلسیۆم ئالفۆنس پێرێز میوانداری یانەی ڕیاڵ مەدریدی یەکەمی ڕیزبەندی یانەکانی لالیگای کرد، یاری نێوانیان بەبێ گۆڵ کۆتاییهات.

سەرەڕای ئەوەی یاریزانانی پێکهاتەی زێدان هەوڵی بێوچانیاندا ئەنجامەکە لەبەرژەوەندی خۆیان یەکلاییبکەنەوە تاوەکو لە لوتکەی ڕیزبەندی یانەکانی لالیگا بەردەوامبن، بەڵام خیتافێی بچوکی مەدرید هاوشانی کردن و دوو خاڵی گرنگیان لە زێدان و کرانی پێکهاتەکەی داماڵی.

https://streamable.com/nci6lk

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، ڕیاڵ مەدرید بە کۆکردنەوەی (67) خاڵ لە پلەی یەکەمی ڕیزبەندی یانەکانی لالیگا بۆ دووەم دابەزی، لە بەرانبەردا ئەتلەتیکۆ بە جیاوازی سێ خاڵەوە گەڕایەوە لوتکە، هەروەها یانەی خیتافێ بە 31 خاڵەوە لە پلەی 15ی ڕیزبەندی جێگیربوو.

بابەتی پێشتر

کەسی دووەمی سیاسەتی ئێران لە سوریا گیانی لە دەستدا

بابەتی دواتر

ناپۆلی 1-1 ئینتەرمیلان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share