تەندروستیی هەرێم ڤیزای ڤاکسین دەداتە هاوڵاتییان

وەزیری تەندروستیی هەرێم ڕایگەیاند، پێشوازیکردن لە ڤاکسینی کۆرۆنا لەلایەن هاوڵاتییانەوە زۆربووە و ڤیزای ڤاکسینیش بەو کەسانە دەدرێت کە لە ڕێگەی ناو تۆمارکردنەوە ڤاکسین لە خۆیان دەدەن.

سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی هەرێم ڕایگەیاند، ” لەکۆی 55 هەزار و 820 ڤاکسینی گەیشتوو، زیاتر لەسەدا 85% ی ڤاکسینەکان لەلایەن چین و توێژە جیاوازەکانی هاوڵاتیان وەرگیراوە، خۆشبەختانە هیچ لێکەوتەیەکی نامۆ و مەترسیدار تۆمار نەکراوە”.

وەزیری تەندروستیی هەرێم ڕایگەیاندووە، ” ئەمشەو بەشێکی دیکەی ڤاکسین بۆ چەند سەنتەرێک دەگاتە هەرێمی کوردستان و کارتی وەرگرتنی ڤاکسین ( ڤیزای ڤاکسین Vaccine VISA)ی نێودەوڵەتی ئامادەکراوە و تەنها بۆ هاوڵاتیانی تۆمارکراو دەدرێت و لە داهاتودا دەبێتە مەرجی زۆر لە بوارەکانی ژیان”.

سامان بەرزنجی ئاماژەی بەوەشکردووە، ” پێدانی ڤاکسین بە یەکسانی بەسەر هاوڵاتیان بەردەوام دەبێت بە مەرجی بوونی نۆرە (موعد)ی تۆمارکراو، هیچ کەس و لایەنێک بەبێ (وادەی تۆمارکراو) ناتوانێت و مافی وەرگرتنی نابێت”.

بابەتی پێشتر

دوو گولـلە کاتیۆشا لە کفری کەوتنەخوارەوە

بابەتی دواتر

وەزارەتی پێشمەرگە دڵنیایی دەدات لە ئارامی ڕەوشی قەزای کفری

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share