ئەمریکا پشتگیری لە یەکگرتوویی کورد دەکات لە ڕۆژئاوای کوردستان

ماوەی زیاتر لە سێ مانگە گفتوگۆی بەردەوامی لایەنە سیاسییەکانی ڕۆژئاوا بەردەوامە و ئەمریکاش بشتگیری لەو پڕۆسەیە دەکات.

هاوکات لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم و دەیڤد براونستاین، جێگرى نێردەى تایبەتى ئەمەریکا بۆ سووریا باس لەوە کراوە کە کوردەکان پێویستە بەردەوامی بە گفتوگۆی نێوانیان بدەن.

لە دیدارەکەی سەرۆکی حکومەت و جێگری نێردەی ئەمریکا بۆ کاروباری سوریا پشتگیری لە هەماهەنگی زیاتری ئەمریکا و حکومەتی هەرێمیش کراوە بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی ئاستەنگە ئەمنییەکان.

پشتگیری لە گفتوگۆی لایەنە کوردییەکان لە ڕۆژئاوای کوردستان لە کاتێکدایە کە ئەمڕۆ ئەنجومەنی گەلی سوریا ڕۆژی 26 ی مانگی داهاتووی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی سوریا دیاریکردووە و واتە مانگی داهاتوو سەرۆکی نوێی سوریا دیاریدەکرێت.

هاوکات بڕیارە سبەی 19ی نیسان، دەرگای خۆ کاندیدکردن بۆ پۆستی سەرۆکایەتی سوریا بکرێتەوە و ماوەی 10  ڕۆژ دەخایەنێت.

لە ماوەی ڕابردوودا لە هەڵبژاردنەکانی دیکەی حکومەتی سوریادا ئیدارەی خۆبەڕێوبەری ڕۆژئاوا بایکۆتی ئەو هەڵبژاردنانەی کردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كەمپینێك پێكهێنراوە.. بۆ پشتیوانی زیندانیانی بادینان لە بەردەم دادگاكانی هەرێم خۆپیشاندان دەكرێت

بۆ پشتیوانی لە چالاكوان و ڕۆژنامەنوسانی زیندانیكراوی بادینان كەمپینێك پێكهێنراوە و لە بانگەوازێكدا دەڵێت، مامەڵە لەگەڵ زیندانیان لە…
Total
0
Share