(ڤیدیۆ) ئیکاردی لە کاتی زیادکراودا فریای پاریس سان جێرمان کەوت

ئەمشەو، یەکشەممە ڕوبەڕوبوونەوەیەکی ئاگرینی خولی فەرەنسا لە نێوان یانەکانی پاریس سان جێرمان و  سانت ئیتیان ئەنجامدرا، زەبەلاحەکانی پایتەخت بردنەوەیان تۆمارکرد.

لە یاریگای پارک دی فرانس یانەی پاریس سان جێرمان یاری هەفتەی 33ی خولی پلە یەکی فەرەنسای بەرانبەر سانت ئیتیان ئەنجامدا و یانە گەورەکەی پایتەخت (3-2) بردنەوەی تۆمارکرد.

گۆڵەکانی پاریس لە خولەکەکانی 79 و 87 و 93 لەلایەن کیلیان مباپێ، (دوو گۆڵ) و ماورۆ ئیکاردی، گۆڵەکانی سانت ئیتیان لە خولەکەکانی 77 و 90 لەلایەن دێنیس بوانگا و ڕۆمان هامۆماوە تۆمارکران.

https://streamable.com/pjfkms

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، یانەی پاریس سان جێرمان بە کۆکردنەوەی 69 خاڵ لە کۆی 33 ڕوبەڕوبوونەوەەی وەرزی 2020/2021 لە پلەی دووەمی ڕیزبەندی یانەکانی “لیگا 1″دا جێگیربوو، لە بەرانبەردا یانەی سانت ئیتیان بە 39 خاڵەوە لە پلەی 13ی ڕیزبەندی جێگیربوون.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share