لیڤاندۆڤیسکی بە باشترین یاریزانی جیهان دەستنیشانکرا

ئەمشەو دووشەممە، فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان (فیفا) لە بارەگای سەرەکیی خۆی لە شاری زیوریخ- سویسرا، خەڵاتی باشترینەکانی تۆپی پێی لەسەر ئاستی جیهان بۆ ساڵی 2021 لەژێر ناوی (fifa the best) دابەشکرد، تیایدا ڕۆبێرت لیڤاندۆڤیسکی خەڵاتی باشترین یاریزانی جیهانی بەدەستهێنا.

بەپێی ڕێسا کارپێکراوەکانی (فیفا) و بەزۆرینەی دەنگی، ڕاهێنەر و یاریزانان، ڕۆژنامەنووسان، هەروەها هاندەران، خەڵاتی باشترینەکان بەسەر 10 کەسایەتی و تیمدا دابەشکران، لە گرنگترینیاندا ئیدوارد مێندی گۆڵپارێز و تۆماس توخێلی ڕاهێنەری یانەی چێڵسی لەسەر ئاستی کوڕان، خەڵاتی باشترین گۆڵپارێز و ڕاهێنەریان بەدەستهێنا.

گرنگترین خەڵاتی ڕێوڕەسمەکەش پێشکەشی باشترین یاریزانانی بواری تۆپی پێ لە جیهان کرا، لەسەر ئاستی کوڕان ئەستێرەی بایرن میونشن، لیڤاندۆڤیسکی خەڵاتەکەی لە مێسی و محەمەد سەڵاح بردەوە، هەروەها لەسەر ئاستی کچان ئەلێکسیا پوتێلاس خەڵاتەکەی بەدەستهێنا.

 

ئەنجامی سەرجەم خەڵاتەکان بەم جۆرە بوو:

خەڵاتی تایبەتی فیفا: کریستین سینکلەیر

خەڵاتی باشترین گۆڵپارێز (کچان): کریستیان ئیندلەر (چیلی، لیۆن/پاریس سان جێرمان)

خەڵاتی باشترین گۆڵپارێز (کوڕان): ئیدوارد مێندی (سەنیگال، چێڵسی)

خەڵاتی جوانترین گۆڵ (خەڵاتی پوشکاش): ئیریک لامێلا (ئەرجەنتین، تۆتنهام)

خەڵاتی گیانی وەرزشیی: هەڵبژاردەی دانیمارک و ستافی پزیشکی هەڵبژاردەی دانیمارک

خەڵاتی باشترین ڕاهێنەر (کچان): ئیما هایز (چێڵسی)

خەڵاتی باشترین ڕاهێنەر (کوڕان): تۆماس توخێل (چێڵسی)

خەڵاتی باشترین هاندەر: هاندەرانی هەڵبژاردەی فنلەندا و دانیمارک

خەڵاتی باشترین پێکهاتەی جیهان (کچان): ئیندلەر، برۆنز، ڕینارد، برایت، ئیریکسۆن، بەنینی، لۆید، بۆنانسیا، مێیدیما، مارتا، ئەلێکس مۆرگان

خەڵاتی باشترین پێکهاتەی جیهان (کوڕان): دۆناروما، ئالابا، ڕوبن دیاس، بۆنوچی، جۆرجینیۆ، کانتی، دی برۆین، کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ، هالاند، لیڤاندۆڤیسکی، مێسی

خەڵاتی باشترین یاریزانی جیهان (کچان): ئەلێکسیا پوتێلاس (ئیسپانیا، بەرشلۆنە)

خەڵاتی باشترین یاریزانی جیهان (کوڕان): ڕۆبێرت لیڤاندۆڤیسکی (پۆڵەندا، بایرن میونشن)

خەڵاتی تایبەتی (فیفا): کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ (پۆرتوگال، مانچستەر یونایتد)

بابەتی پێشتر

بەرپرسێكی كوردی كەركوك لە پۆستەكەی دوورخرایەوە

بابەتی دواتر

ملیۆنان كەس چاوەڕوانین.. واتساپ بەبێ ئینتەرنێت كاردەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share