(ڤیدیۆ) لیڤەرپوڵ بە یەکسانبوون وەرزی 2022/2023ی دەستپێکرد

یانەی لیڤەرپوڵ لە دەرەوەی یاریگای خۆی یەکەمین یاریی وەرزی نوێ (2022/2023)ی بەرامبەر فولهام ئەنجامدا، یارییەکە بە یەکسانبوون کۆتایی هات.

ئەمڕۆ شەممە، لەچێوەی یارییەکانی هەفتەی یەکەمی خولی نایابی ئینگلتەرا “پریمەرلیگ”، یانەی فولهام لە یاریگای “کراڤین کۆتاج” میوانداریی یانەی لیڤەرپوڵی کرد، یارییەکەش بە ئەنجامی یەکسانبوون (2-2) کۆتاییهات.

گۆڵەکانی “ڕێدز” لە خولەکەکانی 64 و 80 لەلایەن داروین نونێز، محەممەد سەڵاحەوە تۆمارکران، گۆڵەکانی فولهامیش لە خولەکەکانی 32 و 72 لەلایەن ئەلیکساندەر میترۆڤیچەوە تۆمارکران.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، لیڤەرپوڵ بە کۆکردنەوەی خاڵێک بە شێوەیەکی کاتیی لە پلەی سێیەمی ڕیزبەندیی یانەکانی پریمەرلیگدا جێگیربوو، لە بەرامبەردا فولهام چووە پلەی دووەم.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

به‌رشلۆنه‌ به‌رانبه‌ر ئالاڤێس دووه‌م یه‌کسانبوونی تۆمارکرد

  ئه‌مشه‌و له‌ چوارچێوه‌ی ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌کانی هه‌فته‌ی هه‌شتی خولی پله‌ یه‌کی ئیسپانیا، یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ به‌رانبه‌ر ئالاڤێس یه‌کسانبوونی تۆمارکرد. له‌…
Total
0
Share