خورشید هەرکی جارێکی دیکەی هێز لە گردەرەشە کۆدەکاتەوە

دوای کۆتاییهاتنی بۆ ماوەی چەند هەفتەیەک، جارێکی دیکە خورشید ئاغای هەرکی داوا لە لایەنگرانی عەشیرەتەکەی دەکات لە گوندی گردەرەشە کۆببنەوە.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا گواستییەوە، بەیانی ئەمڕۆ نوێنەری نێچیرڤان بارزانی سەردانی خورشید ئاغای هەرکی کردووە و داوایلێکردووە بچن و داوای لێبوردن لە بەشیر ئاغای گۆران بکەن لە بەرامبەر ئەو

رووداوانەی لە رابردوودا روویانداوە و ئەویش بە داواکە رازی نەبووە و داوای لە لایەنگرانی عەشیرەتەکەی کردووە خۆیان پڕچەک بکەن و لە گوندی گردەرەشە کۆببنەوە.

ئاشکراشیکرد، بە هەمان شێوە لایەنگرانی عەشیرەتی گۆران خۆیان چەکدار کردووە و ئەگەری رووبەڕووبوونەوەی چەکداری لەنێوان هەردوولادا هەیە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share