كۆرۆنا لە هەرێم.. دهۆك بەرێژەیەكی بەرچاو لەپێش پارێزگاكانی دیكەوەیە

12 توشبووش گیانیان لەدەستداوە فۆتۆ: بژار دەباغ

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ئاماری نوێی كۆرۆنای بڵاوكردەوە و رایدەگەیەنێت، 645 توشبووی نوێ تۆماركراوە و توشبوون لە دهۆك لە چاو پارێزگاكانی دیكە بەرزە.

وەزارەتی تەندروستی ئەمڕۆ شەممە 17ی نیسان ئاماری 24 كاتژمێری ڕابردووی بڵاوكردەوە و تیایدا هاتووە، پێنج هەزار و 658 پشكنین ئەنجامدراوە و لەو ژمارە 645 توشبووی نوێ تۆماركراوە.

زۆرترین رێژەی توشبوون لە دهۆكە بە 487 حاڵەتە، لەكاتێكدا هەولێر 82 و سلێمانی 62 حاڵەتیان تیا تۆماركراوە.

هەر لەو ماوەیەدا 496 توشبوو چاكبوونەتەوە، وەك ئەوەی لە راگەیەنراوەكەی وەزارەتی تەندروستیدا هاتووە و 12 توشبووش گیانیان لەدەستداوە كە بەهەمان شێوە زۆرترینی لە دهۆك بووە بە پێنج حاڵەت.

كۆی گشتیی توشبووانی كۆرۆنا گەیشتە 138 هەزار و 222 حاڵەت، لەو ژمارەیە 116 هەزار و 916-یان چاكبوونەتەوە و سێ هەزار و 869 توشبووش گیانیان لەدەستداوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی جیهانی باری لەناكاو بەهۆی نەخۆشیی ئاوڵەی مەیمون درێژدەكاتەوە

بەڕێوەبەری رێكخراوی تەندروستیی جیهانی دەڵێت، رێكخراوەكەیان پێیوایە بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی “ئاوڵەی مەیمون” بە جیهاندا پێویستی بە درێژكردنەوەی باری لەناكاوی…
زیاتر ببینە

سەباح هەورامی: دەرمانی قاچاغ و ساختە هەن و پزیشکان بە ڕێککەوتن لەگەڵ دەرمانخانەکان ساغیدەکەنەوە

بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی باسی لە کێشەکانی دەرمان کرد ڕایگەیاند، پارێزگای سلێمانی هەژارترین پارێزگایە لە بودجەی دەرمانەوە، ئێستا…
زیاتر ببینە

تەندروستیی سعودیە: 25 حاجی بەهۆی گەرماوە رەوانەی نەخۆشخانە کراون

وەزارەتی تەندروستیی سعودیە رایدەگەیەنێت، بەهۆی گەرمای بەتینەوە، 25 حاجی دۆخی تەندروستییان تێکچووە و گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە. وەزارەتەکە لە…
Total
0
Share