هۆشداری لەبارەی کرێمەکانی جوانکارییەوە دەدرێت

توێژینەوەیەکی توێژەرانی فەرەنسی و ئەمریکی دەریدەخات ماددەی “Octocrylen” کە لەپێکهاتەی دژەخۆردا هەیە و لە تاقیگەکانی دروستکردنی کەرەستەکانی جوانکاریدا بەکاردەهێنرێت هۆکاری تووشبوونە بە شێرپەنجە.

لە دیارترین ئەو پێکهاتانەی لە دروستکردنی کەرەستە جوانکارییەکاندا بەکاردەهێنرێن ماددەی ئۆکتۆکریلین-ە، بەوە ناسراوە پارێزەرێکی بەهێزی تیشکی خۆرە، سەرەڕای ئەوە لە کرێمە شێدارکەرەوەکانی پێست و قژ، لە شامپۆکان و بەشێکی دیکە لە کەرەستە جوانکارییەکاندا بەکاردەهێنرێت لەکاتێکدا ئەو ماددەیە هۆکاری شێرپەنجەیە.

توێژینەوەیەکی فەرەنسی – ئەمریکییە کە تاقیگەی هەمەچەشنیی بایۆلۆجی و زانستی تەکنەلۆژیای میکرۆبی و بایۆلۆجی ئەنجامیداوە، ئاماژە بۆ مەترسیداریی ئەو ماددەیە دەکات.

بەپێی توێژینەوەکە ماددەی Octocrylen کە لە کەرەستە جوانکارییەکاندا بەکاردەهێنرێت، بەتێپەڕبوونی کات دەگۆڕێت بۆ ماددەی ” Benzophenone” بێنزۆفێنۆن، کە ماددەیەکە هۆکارە بۆ کێشە لە ڕژێنەکان کە هۆکاری تووشبوونن بە شێرپەنجە، هەروەها هۆکارێکی پیسبوونی ژینگەیە.

توێژەران لەو توێژینەوەیەدا شیکارییان بۆ 15 جۆر کرێمی دژە خۆر و کرێمەکانی دژە پیربوون و جوانکاری کردووە کە لەناودارترین کرێمەکانن لەجیهاندا دەفرۆشرێن، دەرکەوتووە لەو کرێمانەدا ڕێژەی ماددەی Benzophenone زۆر بەرزبووە و لەگەڵ کات و مانەوەشیاندا ئەو ماددەیە زیاتر بووە تێیاندا بەجۆرێک دەگاتە 100% و هەندێک جار گەیشتووەتە 200% لەدوای شەش هەفتە لە کردنەوەی کرێمەکە.

ئەمەش هۆکارێک بووە بۆئەوەی توێژەران هۆشداریبدەن لە بەکارهێنانی هەر کەرەستەیەکی جوانکاری کە ئەو ماددەیەی تێدا بەکارهاتبێت، جەختدەکەنەوە لە بەکارهێنانی ئەو کرێم و کەرەستە جوانکارییانەی هیچ بڕێکی ماددەکەیان تێدانییە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قەڵەوی قەیرانێکی جیهانی.. چارەسەرەکانی دەچنە لیستی دەرمانە بنەڕەتییەکانی تەندروستیی جیهانییەوە

رێکخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاندووە، رەنگە بۆ یەکەمجار دەرمانی دژە قەڵەوی بخرێتە ناو “لیستی دەرمانە بنەڕەتییەکان”ی رێکخراوەکەوە. مانگی داهاتوو…
Total
0
Share