چێڵسی بە کەمتر لە نرخی هالاند دەتوانێت چوار هێرشبەری دیکە بکڕێت

ڕۆژنامەیەکی ئیسپانی پێشنیازی چوار هێرشبەر بۆ یانەی چێڵسی دەکات

بە کەمتر لە نرخی ئێرلینگ هالاند، یانەی چێڵسی ئینگلیزی لە توانایدایە گرێبەست لەگەڵ چوار هێرشبەری بەتوانای دیکە واژووبکات.

هالاندی تەمەن 20 ساڵ لە ماوەیەکی کەمدا بە درێسی یانەکانی ڕێدبول سالزبۆرگ و بوروسیا دۆرتمۆندەوە تواناکانی سەلماند و بەهرەی یاریکردنی نیشانی جیهاندا، لە کۆی 52 یاریی 49 گۆڵی تۆمارکردووە، لەم وەرزەدا 21 گۆڵی بە 69 لێدانی ئاڕاستەکراو تۆمارکردووە، نرخی گواستنەوەی گەیشتووەتە 99 بۆ 100 ملیۆن یورۆ.

گەوهەرەکەی نەرویج بە چەندین یانەی گەورەی وەک ڕیاڵ مەدرید و بەرشلۆنە و مانچستەر سیتیەوە بەستراوەتەوە، چێڵسی وەک یەکێک لە زەبەلاحەکانی ئینگلتەرا هەوڵی بۆ گواستنەوەیداوە، بەڵام بەهۆی باڵادەستی یانەکانی دیکەوە هەوڵەکانیان تاوەکو ئێستا سەرکەوتوو نەبووە.

لەم بارەیەوە ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی نوسیویەتی، ئیدارەی بلوزی لەندەن لە دابینکردنی هالاند بێهیوا نەبووە، بەڵام بەهۆی بەرزی نرخەکەیەوە ڕەنگە بکشێنەوە و هەوڵ بۆ هێرشبەرێکی دیکە بدەن، ئەم هێرشبەرانەش باشترین بژاردەن بۆ یانە ئینگلیزییەکە:

ماکس کروز (یونایەن بەرلین): سەرەڕای ئەوەی تەمەنی 33 ساڵە، بەڵام توانایەکی هێرشبەری ناوازەی هەیە و لە 16 ڕوبەڕوبوونەوەی ئەم وەرزەدا 10 گۆڵی تۆمارکردووە، ڕکابەری لیڤاندۆڤیسکی و ئەندرێ سیلڤا و هالاندی گۆڵکارانی بوندس لیگە، نرخی گواستنەوەی 5.4 ملیۆن پاوەندە.

سیمی (کرۆتۆنی): هێرشبەرە نایجیریەکەی کرۆتۆنی، سیمۆن نوانکۆ سیمی بە بەرزی باڵا و زەبەلاحی جەستە و هێز و توانای ناسراوە، سێیەم گۆڵکاری کالچیۆیە بە 16 گۆڵ و 43 لێدانی ئاڕاستەکراو، لەم وەرزەدا لەدوای کریستیانۆ و لوکاکۆ، تەمەنی 28 ساڵە و نرخی گواستنەوەی چوار ملیۆن پاوەندە.

ماتیا دێسترۆ (جێنەوا): تەمەنی 30 ساڵە و لەم وەرزەدا لەکۆی 23 یاری 10 گۆڵی تۆمارکردووە، نرخی گواستنەوەی 2.25 ملیۆن پاوەندە.

فرانک کیسی (ئەی سی میلان): یاریزانە کۆتدیڤوارییەکە لە پێگەی ناوەندی هێرشبەری یاریدەکات، لە 29 یاریدا 10 گۆڵی تۆمارکردووە، نرخی گواستنەوەی 45 ملیۆن پاوەندە.

بابەتی پێشتر

خشتە و کاتی یارییەکانی ئەمڕۆ، یەکشەممە بەکاتی هەرێمی کوردستان

بابەتی دواتر

بۆردومان و هێرشەكانی سوپای توركیا لە كانی ماسێ درێژەیان هەیە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ئیسپانیا لە یارییەکی ماراسۆنیدا کرواتیای تێپەڕاند و گەیشتە چارەکی کۆتایی یورۆ

ئەمشەو، دووشەممە ڕوبەڕوبوونەوەیەکی دیکەی قۆناغی (16)ی یورۆی 2020 ئەنجامدرا، هەڵبژاردەی ئیسپانیا بردنەوەی بەرامبەر کرواتیا تۆمارکرد. لە ڕوبەڕوبوونەوەیەکی بەهێزدا،…
Total
0
Share