زانیارییە هەواڵگرییەكان بوونە هۆی دۆزینەوەی گەنجینەیەكی داعش لە موسڵ، كە بۆ جێبەجێكردنی كردە تیرۆرستییەكان بەكاردەهێنرا.
ئەنجومەنی باڵای دادوەری لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند، دادگای لێكۆڵینەوەی موسڵ دۆزینەوەی بڕی ملیۆنێك و 600 هەزار دۆلاری ئەمریكی و دراوی ئاڵتونی و زیوی و هەندێك ئاڵتونی دیكەی لە ناوچەی كۆنی (شەهوانی) دۆزینەوەتەوە لەكاتی كاركردنی یەكێك لە حەفارەكان بۆ لابردنی پاشماوەی داڕوخاوی ناوچەكە.
ئاشكراشیكرد، پارە و مادە ئاماژەپێكراوەكان لەنێو بەرمیلی پلاستیكی و كیسی نایلۆن و لە قوڵایی نزیكەی سێ مەتری ژێر زەویدا دانرابوون.
دادگاكە پێشبینی ئەوەشی كردووە پارەكان لەلایەن گروپەكەوە بۆ پارەداركردنی كردەوە تیرۆرستییەكان بەكارهێناوە لەكاتی كشانەوەی لە بەشی ڕاستی موسڵ.
دوپاتیشیكردەوە، دادوەری دادگای لێكۆڵینەوەی موسڵ بڕیاریداوە بە پارێزگاریكردن لە پارە و مادە دەستبەسەرداگیراوەكان تا ئەوكاتەی ڕادەستی بانكی ناوەندی دەكرێت.
س: سەباح