دوای کوشتنی چالاکوانەکەی کەربەلا، ڕۆژنامەنووسێک دەستڕێژی گولـلەی لێکرا

شەوی ڕابردوو لەگەڵ بەردەوامیی خۆپیشاندانەکان دژی گروپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران و سوتاندنی بەشێک لە کونسوڵخانەی ئێران لە کەربەلا، دەستڕێژی گولـلە لە پەیامنێری کەناڵی فورات کرا و بەسەختی بریندارکرا.

شەوی ڕابردوو ئەحمەد حەسەن، پەیامنێری کەناڵی فورات لە نزیک ماڵەکەی خۆی، هاوشێوەی ئیهاب وەزنی، چالاکوانی خۆپیشاندانەکانی تشرین، لە نزیک ماڵەکەی خۆی تەقەی لێکرا و بەسەختی بریندارکرا.

بەپێی هەواڵێکی کەناڵی فورات، پەیامنێرەکەیان بەسەختی بریندارکراوە و یەکێک لە گولـلەکان بەر سەری کەوتووە.

خۆپیشاندەرانی کەربەلا، هەوڵی کوشتنی چالاکوان و ڕۆژنامەنووسان دەخەنە پاڵ گروپەکانی نزیک لە ئێران و تۆمەتباریان دەکەن بەوەی، چاوترسێنی خەڵکی دەکەن، کە دژی هیچ بەرژەوەندییەکی ئەوان دەنگ هەڵنەبڕن.

بابەتی پێشتر

حكومەت لەناوجەرگەی وشكەساڵیدا بیر لە دروستكردنی بەنداو دەكاتەوە

بابەتی دواتر

سبەی یەكەم ڕۆژی جەژن دیاریدەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share