پارێزگاری كەركوك: كاتژمێرەكانی پێدانی كارەبا لە 7 كاتژمێرەوە بۆ 13 كاتژمێر زیادیكردووە

 پارێزگاری كەركوك رایدەگەیەنێت، پشكی كارەبای نیشتمانی بە بەراورد بە ساڵانی پێشوو، زیادیكردووە.

رێبوار تەها، پارێزگاری كەركوك، بەشی دابەشكردن و كۆنتڕۆڵی فەرمانگەی دابەشكردنی كارەبای كەركوكی بەسەركردەوە و لە نزیكەوە لە پشكی كەركوك لە كارەبای نیشتمانی و چۆنییەتی دابەشكردنی كۆڵییەوە.

راشیگەیاند، لە كۆبوونەوەكانی دەستەی هەماهەنگیی نێوان پارێزگاكان جەختمان لە پشكی كەركوك لە كارەبای نیشتمانی كردووەتەوە و پشكەكە بە بەراورد بە ساڵانی پێشوو زیادیكردووە، بەوەش كاتژمێرەكانی پێدانی كارەبا لە 7 كاتژمێرەوە بۆ 13 كاتژمێر زیادیكردووە بە بەراورد بە ساڵانی رابردوو لە هەمان مانگ و وەرزدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: یەکێتی نابێتە بەشێک لە پەرتەوازەکردنی زیاتری عێراقییەکان و پەکخستنی پرۆسەی سیاسی

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، یەکێتی نابێتە بەشێک لە پەرتەوازەکردنی زیاتری عێراقییەکان و پەکخستنی پرۆسەی سیاسی و “دەمانەوێت…
Total
0
Share