هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان لەسەر هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی هەولێر ڕایگەیاند، هێرشە دووبارەکانی سەر پایتەخت جێگەی نیگەرانیمانە و دەستوەردانە ئاسایش و سەقامگیری هەرێمی کوردستان بە هیچ شێوەیەک قبوڵکراو نییە.
بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت، “پاراستنی ئارامی هەرێمەکەمان کاری سەرەکیمانە، بۆیە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان تەواوی پاڵپشتی خۆی پیشان دەدات بۆ ئەوەی ئەنجامدەرانی ئەم کارە بە سزای خۆیان بگەن”.
بافڵ تاڵەبانی ڕاشیگەیاندووە، بەتوندی ئیدانەی هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر دەکەم و لەگەڵ هێزەكانی هاوپەیمانان لە هەماهەنگیدا دەبین كە ماندوونەناسانە یارمەتیدەرمانن لە جەنگی دژی تێرۆر.