ڕاگەیەندراوی هاوبەشی وەزارەتی ناوخۆی هەرێم و عێراق لەسەر هێرشەکەی سەر هەولێر

وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق ڕاگەیەندراوێکی هاوبەشیان لەسەر هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی هەولێر بڵاوکردەوە و ڕایدەگەیەنن کە لیژنەیەک بە فەرمانی سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ لێکۆڵینەوە دروستکراوە.

لە ڕاگەیەندراوە هاوبەشەکەدا کە ئەمشەو 15 ی نیسان بڵاوکراوەتەوە تێیدا هاتووە، “بە فەرمانی مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە بۆ دۆزینەوە و دەستگیرکردنی ئەو لایەن و کەسانە دروستکراوە کە بەرپرسن لە هێرشە موشەکییەکەی سەر فڕۆکەخانەی هەولێر”.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، “ئەو هێرشە تیرۆریستیانەی شەوی ڕابردوو لە هەولێر و موسڵ ئەنجامدراوە، ئامانج لێی تێکدانی ئاسایشی عێراق و نانەوەی دووبەرەکییە”.

لە ڕاگەیەندراوە هاوبەشەکەی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراقدا هاتووە، “ئەو هێرشانە بۆ تێکدانی پەیوەندی نێوان حکومەتی هەرێم و بەغدادە، بەڵام هاوکاریی و هەماهەنگی نێوان هەردوولا بەردەوام دەبێت بۆ پاراستنی ئاسایشی هاوڵاتییان و بەرەنگاری هەموو ئەو هەوڵانەش دەبینەوە”.

هەردوو وەزارەتی ناوخۆی عێراق و هەرێم ئاماژەشیان بەوەکردووە، “تیمی لێكۆڵه‌ر ده‌ستیان به‌ كاره‌كانیان كردووه‌ و ئه‌ركیان به‌ پێی ئه‌و فه‌رمانه‌ی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌ چه‌كداره‌كان ده‌ریكردووه‌، ئاشكراكردنی هه‌موو ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه‌یه‌ تێوه‌گلاون له‌و په‌لامارانه‌ و په‌لكێشكردنیانه‌ بۆ به‌رده‌م دادگا”.

بابەتی پێشتر

وێنە.. کوردێک لە ئەکادیمیایەکی سەربازیی بەریتانیا بە ئاڵای کوردستانەوە دەرکەوت

بابەتی دواتر

بافڵ تاڵەبانی: ‏‎دەستوەردانە ئاسایش و سەقامگیری هەرێم قبوڵکراونییە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share