خانه‌واده‌ی هێرش سه‌نگه‌ری كۆچ كردوو به‌هۆی كۆرۆناوه، له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا هۆشداری ده‌ده‌ن له‌وه‌ی به‌ڕێوبه‌ری ته‌ندروستیی گه‌رمیان “بێ حسابکردن” بۆ ڕای ئه‌وان بچێتەوە سەر کارەکەی.
ئاماژه‌یان به‌وه‌شكردووه، “ئەوەی ئێمە دەیزانین لە ئێستادا هیچ هەوڵێک نییە بۆ جێبەجێکردنی داواکارییەکەمان بەوپێیەی ئەو کەسانەی کاربەدەستن لەپرسی گۆڕینی ئەو کەسە، ڕاوەڕێوی ئەهێننەوە و شائعە و پاساوی بێمانای نەبوونی بەدیل بەگوێی ڕای گشتیی‌دا دەدەن!!”.
خانه‌واده‌ی سه‌نگه‌ری ئه‌وه‌شیان خستوه‌ته‌ڕوو، “هۆشداری دەدەین، گەر سبەی ئەو کەسە بێتە گەرمیان و بێ حسابکردن بۆ ڕای ئێمە بچێتەوە سەرکارەکەی مومکین نییە قبوڵی بکەین!!، بەرپرسیارییه‌تی هەر ڕوداوێکی نەخوازراویش لە ئەستۆی ئەوکەسانەدایە کەباکیان بە ژیانی خەڵکی گەرمیان نییە و یاری بەکات دەکەن لەلابردنی بەڕێوبەرێکی کەمتەرخەمدا”.