ڕیاڵ مەدرید لە کۆرۆنا پاکبووەتەوە

تەواوی یاریزانە تووشبووەکانی یانەی ڕیاڵ مەدرید بە ڤایرۆسی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە، بڕیاریشە لە قۆناغی دووەمی وەرزدا بەوپەڕی تواناکانیانەوە ئامادەبن.

لە مانگی کانوونی یەکەمی 2021دا، چەندین یاریزانی یانەی شاهانە لە نموونەی لوکا مۆدریچ، داڤید ئالابا، مارسێلۆ، گاریس بەیل، ڕۆدریگۆ، ئیسکۆ، ئەندرێ لونین تووشی پێکان بوون، دوورکەوتنەوەی حەوت یاریزانی گرنگ کاریگەری لەسەر پلانەکانی کارلۆ ئەنچلۆتی دروستکرد.

ماڵپەڕی “ئیل گۆلازۆ”ی نزیک لە یانەی شاهانە بڵاویکردووەتەوە، دوایین یاریزان کە تووشبووی کۆرۆنا بووە و پشکنینی بۆکراوە، ئیسکۆ بووە، ئەو یاریزانەش پشکنینەکانی نێگەتیڤ بوون، واتە سەرجەم تووشبووەکان گەڕاونەتەوە و لە قۆناغی دووەمی وەرزەوە دەتوانن بەشداریی چالاکییەکانی لالیگا بکەن.

ڕێکكەوتی دووی کانونی دووەمی 2022 یانەی ڕیاڵ مەدرید یەکەمین یاریی قۆناغی دووەمی وەرز بەرامبەر خیتافی ئەنجامدەدات، کارلۆ ئەنچلۆتی تەواوی یاریزانەکانی بەردەستدەبێت.

بابەتی پێشتر

ئیتۆ قەرزداری حکومەتی ئیسپانیایە

بابەتی دواتر

گرانبەهاترین پێنج یاریزانی ئیسپانی بەدرێژایی مێژووی بەرشلۆنە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) چێڵسی دێربیی له‌نده‌نی برده‌وه‌ و له ‌لوتکه‌ی پریمه‌رلیگدا جێگیربوو

یانه‌ی چێڵسی ئینگلیزی له‌چێوه‌ی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌کانی هه‌فته‌ی پێنجه‌می پریمه‌رلیگ، دێربی له‌نده‌نی به‌رامبه‌ر تۆتنهام ئه‌نجامدا و بردنه‌وه‌یه‌کی گه‌وره‌ی تۆمارکرد. ئه‌مشه‌و…
Total
0
Share