ئەمشەو چوار یانە گەیشتن بە نیوەی کۆتایی یوروپا لیگ یەکلاییدەکەنەوە

ئەمشەو چوار یانە سەرکەوتن بۆ قۆناغی نیوەی کۆتایی یوروپا لیگ مسۆگەردەکەن

ئەمشەو، پێنجشەممە چوار ڕوبەڕوبوونەوەی یەکلاکەرەوەی گەڕانەوەی قۆناغی چارەکی کۆتایی خولی ئەوروپی “یوروپالیگ” ئەنجامدەدرێن.

لە ڕوبەڕوبوونەوەیەکی بەهێزدا یانەی مانچستەر یونایتد لە ئۆڵدترافۆرد میوانداری غەڕناتەی ئیسپانی دەکات، بەوپێیەی یاریی چوون بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێوەڵام لە بەرژەوەندی سوورپۆشەکان کۆتاییهاتووە، یاری گەڕانەوە بۆ ئیسپانیەکان زەحمەتە و ناچارن دوو گۆڵ، یاخود زیاتر تۆماربکەن.

لە ڕوبەڕوبوونەوەیەکی دیکەدا یانەی سلاڤیا پراگ میوانداری ئارسیناڵ دەکات و بەریەککەوتنی نێوان دوو یانەکە ئاگرین دەبێت، چونکە ئەنجامی یاریی چون (1-1) بووە و ئارسیناڵ لە دەرەوەی یاریگای خۆیدا ناچارە گۆڵ تۆماربکات.

لە یاری سێێەمدا ڕۆما میوانداری ئەیاکس ئەمستەردام دەکات، یاری چوون بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرانبەر گۆڵێک لەبەرژەوەندی گورگەکانی پایتەختی ئیتاڵیا کۆتاییهاتووە، واتا هۆڵەندیەکان لە یاریگای یانەی ڕکابەردا پێویستیان بە تۆمارکردنی دوو گۆڵ و زیاترە.

لە کۆتا ڕوبەڕوبوونەوەشدا یانەی ڤیاڕیاڵ لە یاریگای لا سیرامیکا میوانداری دینامۆ زاگریبی کرواتی دەکات، لە یاری چوون ژێرئاوگەڕە زەردەکان بە ئەنجامی گۆڵێکی بێوەڵام براوەبوون و هەر ئەنجامێکی یەکسانبوون گەیانگەیەنێتە قۆناغی نیوەی کۆتایی.

 

مانچستەر یونایتد – غەڕناتە

سلاڤیا پراگ – ئارسیناڵ

ڕۆما – ئەیاکس ئەمستەردام

ڤیاڕیاڵ – دینامۆ زاگریب

(سەرجەم یارییەکان کاتژمێر 10 بەکاتی هەرێمی کوردستان ئەنجامدەدرێن)

بابەتی پێشتر

نرخی ئەمڕۆی دراوەكان لە بازاڕەكانی هەرێم

بابەتی دواتر

ڕاوێژكارێكی كازمی: سەرجەم ئامادەكارییەكان بەرەو ئەنجامدانی هەڵبژاردنە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مباپێ لەگەڵ خلێفی کۆدەبێتەوە

ئەستێرەی فەرەنسی یانەی پاریس سان جێرمان، کیلیان مباپێ داوای کۆبوونەوەی لە سەرۆکی یانەکەی کردووە. ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی لەزاری…
Total
0
Share