ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا و ئۆکرانیا رێککەوتنێکی ئابووری گەورەیان واژووکرد کە دەبێتە هۆی دووبارە بونیادنانەوەی ئۆکرانیا و هاوکات دەستگەیشتنی ئەمریکا بە سامانە سروشتییەکانی ئەو وڵاتە.
رێککەوتنی ئابووری نێوان ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا و ئۆکرانیا دوای زنجیرەیەک لە دانوستانی دیپلۆماسی دێت کە لەلایەن هەردوو وڵاتەوە ئەنجامدران بۆ گەیشتن بە ئەنجامێک کە سوودی بۆ هەردوو وڵات هەبێت.
سکۆت بیسنت وەزیری گەنجینەی ئەمریکا رایگەیاند، دڵخۆشین کە واژووی رێکەوتنی هاوبەشیی ئابووری مێژووی لەگەڵ ئۆکرانیا دەکەین.
لای خۆیەوە یولیا سفیریدینکۆ وەزیری ئابووری ئۆکرانیا رایگەیاند، لە رێگای رێککەتنەکەوە سندوقێک دادەمەزرێنین و وەبەرهێنەرانی جیهان رادەکێشینە وەڵاتەکەمان و دووبارە بونیادی دەنێینەوە.
ئەمریکا لە رێگای ئەم رێککەوتنەوە دەستی دەکات بە کانزا و نەوت و گازی ئۆکرانیا کە لە مێژە هەوڵی بۆ دەدات.