توركیا كوژرانی سەربازێكی لە باشیك رادەگەیەنێت

هێزەكانی سوپای توركیا

پاش ئەو هێرشەی شەوی رابردوو بنكەیەكی هێزەكانی توركیای لە باشیك گرتەوە، وەزارەتی بەرگریی ئەو وڵاتە كوژرانی سەربازێك رادەگەیەنێت.

وەزارەتی بەرگریی توركیا بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 15ی نیسان راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە و تیایدا هاتووە، شەوی رابردوو هێرشێکی موشەکیی کراوەتەسەر بنکەی سەربازیی هێزەکانی سوپای تورکیا لە باشیک.

بەپێی راگەیەنراوەكە، لەو سێ موشەکەی ئاراستەکراون یەکێکیان کەوتوەتەسەر ناوچەی بنکە سەربازییەکە و، دوو موشەکەکەی دیکە کەوتونەتە ناو گوندەکە و ئەوەشی ئاشکراکرد کە هێرشەکە كوژرانی سەربازێکی لێکەوتووەتەوە و لە گوندەکەشدا منداڵێک برینداربووە.

وەزارەتی بەرگریی تورکیا ئاماژەی بەوەشداوە، لە دوای پەلامارەکە فڕۆکەی چەکداریی بێفڕۆکەوانیان ناردوەتە شوێنەکە و دەستبەجێ رێکاری پێویستیان گرتووەتەبەر.

شەوی رابردوو بنكەی زلیكان لە ناحیەی باشیك، كە دەكەوێتە باكووری موسڵ و هێزەكانی توركیای تیایە لەڕێی چەند موشەكێكەوە هێرشی كرایەسەر.

بەپێی زانیارییەكانی شەوی ڕابردوو دوو لە موشەكەكان لەنێو بنكە سەربازییەكە كەوتووەتە خوارەوە و موشەكێكیش لە ناوچەیەكی دانیشتووان نشین كەوتووەتەوە و بەهۆیەوە منداڵێكی تەمەن 12 ساڵان برینداربووە.

بابەتی پێشتر

لێدوانی پنتاگۆن دەربارەی هێرشەكەی هەولێر

بابەتی دواتر

تەقینەوەیەك لە كارگەیەكی سلێمانی ڕویدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share