بایدن كشانەوەی سەربازانی وڵاتەكەی لە ئەفغانستان ڕادەگەیەنێت

جۆ بایدن، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا

سەرۆكی ئەمریكا كشانەوەی سەربازانی وڵاتەكەی لە ئەفغانستان ڕادەگەیەنێت و دەڵێت، بە هەماهەنگی لەگەڵ هاوپەیمانان دەبێت.

جۆ بایدن، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا ئەمڕۆ چوارشەممە 14ی نیسان ڕایگەیاند، هۆكارەكانی مانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە ئەفغانستان ناڕونە و بەردەوام ئەو ناڕونییە ڕوو لە زیادبوونە.

وتیشی، “كشانەوەی تەواوەتی لە ئەفغانستان لە 1ی ئایاری داهاتوەوە دەستپێدەكات”. ئاماژەی بەوەشكرد، ویلایەتە یەكگرتووەكان بەر لە بیستەمین ساڵیادی هێرشەكانی 11 سێپتەمبەر لە ئەفغانستان دەردەچێت.

سەرۆكی ئەمریكا هۆشداریشیدایە تاڵیبان بەوەی ئەگەر هێرش بكاتەسەر هێزەكانیان بەوپەڕی هێزەوە وەڵام دەدرێتەوە.

س: ئاژانسەكان

بابەتی پێشتر

پۆلیسی هەولێر ئۆتۆمبێلێكی دزراو بۆ خاوەنەكەی دەگەڕێنێتەوە

بابەتی دواتر

فڕۆكەخانەی هەولێر هێرشیكرایەسەر

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ماكرۆن ناوی پارتەكەی گۆڕی

ئیمانوێل ماكرۆن، سەرۆك كۆماری فەرەنسا ناوی پارتەكەی لە”كۆماری بەرەو پێش”ەوە بۆ “سەدەی هەستانەوە”گۆڕی. دوای شەش ساڵ لەدامەزراندنی پارتی…
Total
0
Share