هاوشێوە ئەمریكییەكەی سلێمان هەڵشۆیی كۆچی دواییكرد

بێرنارد مادۆف

بێرنارد مادۆف، كە بە پلاندارێژەری گەورەترین كردەی دەستبەسەراگرتن و دزینی پارەی وەبەرهێنەران لە مێژووی ئەمریكادا دادەنرێت، ئەمڕۆ لە تەمەنی 82 ساڵیدا كۆچی دواییكرد.

ئاژانسی هەواڵی ئەسۆشیەتید پرێس ئەمڕۆ چوارشەممە 14ی نیسان بڵاویكردەوە، پێدەچێت بێرنارد بە هۆكاری سروشتی كۆچی دوایی كردبێت.

مادۆف سزای زیندانییەكەی كە بۆ ماوەی 150 ساڵ بوو لە سەنتەری چاودێری بەندكراوانی فیدڕاڵی لە ویلایەتی كارۆلاینای باكوور بەسەردەبرد و، بەپێی وتەی پارێزەرەكانی گرفتی گورچیلەی هەبووە.

پێشتر مادۆف بە تاوانی دەستگرتن بەسەر نزیكەی 65 ملیار دۆلار لە سامانی وەبەرهێنەران تۆمەتباركرا كە لەو سندوقە وەبەرهێنانەی سەرۆكایەتی دەكرد دایاننابوو.

بێرنارد مادۆف لەڕێی دروستكردنی ئەژماری وەهمی و قەناعەت پێكردنی وەبەرهێنەران بەوەی قازانجێكی زۆر دەكەن ئەو كەسانەی هەڵخەڵەتاندووە، لەكاتێكدا لە ڕاستیدا قازانجی لەسەر حسابی وەبەرهێنەرانی پێشوو پێدەدانەوە.

كارەكەی مادۆف نزیكەی 37000 كەسی لە 136 وڵات و بۆ ماوەی چوار دەیە گرتەوە، بەر لەوەی لە ساڵی 2008دا دەستگیربكرێت.

س: ئاژانسەكان

بابەتی پێشتر

كۆمسیۆن: سبەی دوایین وادەی نوێكردنەوەی تۆماری دەنگدەرانە

بابەتی دواتر

ڕۆژنامەیەك هێرشكردنەسەر كارمەندانی موساد لەناو هەرێمی كوردستان ڕەتدەكاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رۆژی جیهانیی کیسەڵ-ە

ئەمڕۆ 23ی ئایار بە رۆژی جیهانیی کیسەڵ دیاریکراوە. ئەمڕۆژە لەلایەن رێکخراوێکی ئەمریکییەوە بە ناوی ART دیاریکراوە، وەک هاندانێکی…
Total
0
Share