ئەفسانە سەرکێشەکەی ئەمریکا و (NBA) دەگاتە ڕووسیا

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکانی ئەمریکا ئاماژەیان بەوە کردووە، کە دێنیس ڕۆدمان لە چەند کاتژمێری داهاتوودا لە ئەمریکاوە بۆ ڕووسیا گەشت دەکات.

سەرباری کێشە سیاسییەکانی نێوان ڕووسیا و ئەمریکا، ڕۆدمان هەوڵەکانی بۆ ئازادکردنی بریتنی گراینەری خانمە یاریزانی باسکەی ئەمریکا دەستپێدەکات، کە بە تاوانی گواستنەوەی ماددە هۆشبەرەکان لە ڕووسیا سزای زیندانیکردنی بەسەردا سەپێنراوە.

ڕۆدمان لەگەڵ گەیشتنی بۆ ڕووسیا، هەوڵدەدات بەشداریی دادگاییکردنی یاریزانەکە بکات و یارمەتی بدات، بۆ دەربازبوون لەو تۆمەتانەی ڕووبەڕووی کراونەتەوە.

دادگای باڵای مۆسکۆ بە تۆمەتی گواستنەوەی ماددە هۆشبەرەکان لە فڕۆکەخانەوە، سزای نۆ ساڵ زیندانیکردنی بەسەر گراینەر-دا سەپاند، یاریزانەکە داوای لە جۆ بایدن و حکوومەتی وڵاتەکەی کرد بە هایانەوە بچن، بەڵام ئەمریکییەکان بەهۆی پێداگریی حکوومەتی مۆسکۆ-وە سەرکەوتوو نەبوون.

بابەتی پێشتر

ژنێك هاوسەرەكەی بە "قاچی" كوشت

بابەتی دواتر

کاڤانی چاوەڕێی وەڵامی ڤالێنسیایە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share