تەواوی حاجییانی هەرێمی کوردستان گەیشتنە سعودیە و دەستیان بە ئەرکە ئاینییەکان کردووە.
كاروان ستونی، وتەبێژی حه‌ج و عەمره‌ی كوردستان ڕایگەیاند، “کۆتا كاروانی حاجییانی كوردستان گه‌یشتنه مه‌ككه‌ی پیرۆز و هه‌مووشیان له كه‌شێكی ئیمانی و به سه‌لامه‌تی له شوێنی خۆیان نزیاتر له هه‌زار حاجیی كوردستان به سه‌لامه‌تی و به بێ كێشه و گرفت گه‌یشتوونه‌ته شاری مه‌ككه‌ی پیرۆز و ده‌ستیان به ئه‌ركه ئایینه‌كانیان كردووه.”
ئاماژەی بەوەشکرد، هه‌موو حاجیانی كوردستان كه ژماره‌یان 5120 كه‌سه، له ئێستادا به سه‌لامه‌تی له شاری مه‌ككه نێشته‌جێبوون و ڕۆژانه خزمه‌تگوزارییه‌كانیان له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه بۆ دابیندەکرێت.
کاروان ستونی ئاماژەی بەوەشدا، ئەمساڵ هەموو حاجییانی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی فڕکەوە گەشت دەکەن و لە فڕۆکەخانەش هەموو ئاسانکارییەکیان بۆ کراوە.