ئەندازیاری بۆندی نێیمار: ڤینیسیۆز خیانەتی لە بەرشلۆنە کرد

بەرێوبەری پێشووی ستافی بەهرەدۆزەرەوەکانی یانەی بەرشلۆنە لە ئەمریکای لاتین، ئەندرێ کوری جەخت لەوە دەکاتەوە، کە نزیکبووە ڤینیسیۆز جونیۆر بۆ یانەی بەرشلۆنە دابین بکات، بەڵام لە کۆتا ساتدا یاریزانەکە خیانەتی لێکردوون.

کوری لە چاوپێکەوتنێکدا بە ڕۆژنامەی “سپۆرت”ی کەتەلۆنی ڕاگەیاندووە، ” لێپرسراوی کارەکانی ڤینیسیۆز و ڕۆدریگۆ لەگەڵ ئێمە و بەرشلۆنە ڕێککەوتنیان هەبوو، بەڵام خیانەتیان لێکردین، ئێمەبووین لە سەرەتاوە گفتوگۆمان لەگەڵداکردن نەک ڕیاڵ مەدرید، پەیوەندی هاورێیەتیم لەگەڵیاندا هێندە بەهێزبوو تەنانەت بۆ ئاهەنگی هاوسەرگرییان ئامادەدەبووم، بەڵام لە کات و وادەی یەکلاکردنەوەی بۆندەکاندا خیانەتیان لێکردین و بەر لە 15 ڕۆژ بۆندیان لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید واژووکرد”.

دۆزەرەوە ناودارەکەی بارسا لە ئەمریکای باشوور، ڕوونکردنەوەی زیاتر دەدات و دەڵێت، ” ڤینیسیۆز دەیوت من عاشقی بەرشلۆنەم و نمونەی باڵام نێیمارە، پێیدەوتین کە لیۆ مێسی لە کریستیانۆ باشترە، بەڵام دواتر کە پەیوەندی بە ڕیاڵەوە کرد و ئەوەی وت کە وتی”.

ئەندرێ کوری، بەرپرسی پێشووی بەهرەدۆزەکانی یانەی بەرشلۆنە لە ئەمریکای باشوور

کوری لەبارەی واژووکردنی بۆندی ڤینیسیۆزەوە دەڵیت، ” باوکی یاریزانەکە و لێپرسراوی کارەکانی لە بەرشلۆنە بوون بۆ واژووکردنی بۆندەکەی کاتێک فلۆرنتینۆ پێرێزی سەرۆکی ڕیاڵ مەدرید پەیوەندی پێوەکردن، وتیان ئێمە ڕێککەوتنمان لەگەڵ ئێوەدا هەیە خەمتان نەبێت تەنها سەردانێکی مەدرید دەکەین و دەگەڕێینەوە، بەڵام کاتێک گەڕانەوە گرێبەستیان لەگەڵ سەرۆکی ڕیاڵ واژووکردبوو، تەوقەیان لەگەڵ کردین و لەبەرچاوان وونبوون”.

ئەندرێ کوری ئەندازیاری گواستنەوەکانی نێیمار و ڕۆناڵدینیۆ بووە لە ڕابردوودا بۆ یانەی بەرشلۆنە، بەڵام دوای شکستی لە دابینکردنی ڤینیسیۆز و ڕۆدریگۆ لە پۆستەکەی دوورخرایەوە.

بابەتی پێشتر

چێڵسی لە هاوکێشەی ئەگوێرۆدا پێش هەمووان کەوتووە

بابەتی دواتر

کەین چاوەڕێی کۆتا ئەنجامە و تۆتنهام یانە ئینگلیزییەکانی بێهیواکرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share