لیژنەی ناوبژیوانانی لالیگا لەبارەی پەناڵتیەکەی کلاسیکۆ وەڵامی بەرشلۆنەی دایەوە

لیژنەی ناوبژیوانانی سەر بە یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا بەفەرمی وەڵامی سکاڵایەکی یانەی بەرشلۆنە دەداتەوە و دووپاتیدەکەنەوە، جیل مانزانۆی ناوبژیوان باشترین بڕیاریداوە کە حاڵەتی بەریەککەوتنی نێوان فێرلاند مێندی و مارتن برەیزوایتی بە پەناڵتی ئەژمارنەکردووە.

بەپێی زانیاریەکانی ئێزگەی “کادینا سێر” ستافی یانەی بەرشلۆنە ڕەخنەی توندیان لە ئاستی جیل مانزانۆی ناوبژیوانی کلاسیکۆ هەبووە، پێیان وابووە چەندین هەڵەی کردووە و بەوهۆیەوە ئەنجامی کلاسیکۆ لە بەرژەوەندی یانەی شاهانە یەکلاییبووەتەوە، بۆ ئەم مەبەستەش بەفەرمی سکاڵایان لەبەردەم لیژنەی ناوبژیوانانی لالیگا تۆمارکردووە.

لیژنەی ناوبژیوانان لە داوەرانی ئیسپانیا و سەرپەرشتیاران پێکدێن کە لە هەموو شار و ناوچەکانی ئیسپانیا بەشدارییان تێداکردووە، واتا لە یەک کاتدا ناوبژیوانانی شارەکانی هەرێمی مەدرید و هەرێمی کەتەلۆنیاشی تێدایە بۆیە وەڵامدانەوەی فەرمییان بۆ یانەی بەرشلۆنە یەکلاکەرەوە بووە.

لیژنەی ناوبژیوانان بە فەرمی لە ڕاگەیانراوێکدا دووپاتیانکردووەتەوە، دوای لێکدانەوەی تەواوی حاڵەتەکان بۆیان دەرکەوتووە جیل مانزانۆ تەواوی بڕیارەکانی دروست و یاسایی بوون، بەتایبەت بەریەککەوتنی نێوان مێندی و برەیزوایت لەناو ناوچەی سزای ڕیاڵ مەدرید نەگەیشتووەتە ئەو ئاستەی بڕیاری پەناڵتی لەسەربدرێت.

بابەتی پێشتر

هێرشێكی سەربازی نرخی نەوتی لە بازاڕەكاندا بەرزكردەوە

بابەتی دواتر

چێڵسی لە هاوکێشەی ئەگوێرۆدا پێش هەمووان کەوتووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دیشام لە جێی خۆی دەمێنێتەوە

یەکێتیی تۆپی پێی فەرەنسا ڕەتیکردەوە بیرۆکەى نوێکردنەوەى بۆندی دیشامپی ڕاهێنەر هەڵوەشێنێتەوە. پاش ئەوەى بەهۆی هێرشەکانی بۆ سەر زێدان…
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) دۆرتمۆند ڕیمۆنتادای به‌رامبه‌ر ئینتراخت فرانکفۆرت تۆمارکرد

یانه‌ی بوروسیا دۆرتمۆند ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌فته‌ی 18ی خولی ئه‌ڵمانیای به‌رامبه‌ر ئینتراخت فرانکفۆرت ئه‌نجامدا، یارییه‌که‌ش به‌ بردنه‌وه‌ی زه‌ردپۆشه‌کان کۆتاییهات. ئه‌مشه‌و…
Total
0
Share