گەرمیان.. باوكێك بە ئۆتۆمبێلەكەی منداڵەكەی خۆی شێلا و گیانی لەدەستدا

لە گەرمیان باوكێك بە ئۆتۆمبێلەكەی منداڵێكی خۆی شێلا و پاش گەیاندنی بە نەخۆشخانە، منداڵەكەی گیانی لەدەستداوە، پۆلیس دەڵێت، “بە هەڵە بووە”.

لە ڕاگەیەندراوێكدا پۆلیسی گەرمیان ئاشكرایكردووە، “بەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە 11ی نیسان، لە گەڕەکی شەهیدانی قەزای کەلارەوە تەرمی منداڵێکی سێ ساڵان گەیەندرایە بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار، کە بەهۆی شێلان بە ئۆتۆمبێل گیانی لەدەستدابوو”.

پۆلیسی گەرمیان ئەوەشی خستوەتەڕوو، “بە وتەی باوکەكە، منداڵەکەی ناوی (لاهور) بووە و تەمەنی سێ ساڵان بووە، بە ئۆتۆمبێلەکەی کە جۆری جێب لاریدۆیە لەلای ماڵی خۆیان بە هەڵە شێلاویەتی و بەهۆیەوە گیانی لەدەستداوە”.

لەئێستادا بە مەبەستی توێکاری، تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلار کراوە، وەك پۆلیس ئاماژەی پێكردووە.

ئەوەش لەكاتێكدایە، ڕۆژی 6ی نیسان، لە ڕوداوێكی هاوشێوەدا لە ناحییەی ڕزگاری سەربە قەزای کەلار ئۆتۆمبێلێک لە جۆری کیاسپۆرتاج بە هەڵە منداڵێکی دوو ساڵان بە ناوی (ئیناس محەمەد حسێن) شێلا كە خوشكەزای خۆی بوو، پاش گەیاندنی منداڵەكە بە بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار، گیانی لەدەستدا.

بابەتی پێشتر

وەزیری ناوخۆ: بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆ گۆڕانکاری تێدادەکرێت

بابەتی دواتر

ئارتێتا کەوتووەتە بەر لێشاوێک ڕەخنە و گەورەکان لەدژی وەستاونەتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ تاڵەبانی بۆ کەناڵی ئاسمانیی کەرکوک: پارێزگاری لە دەنگی کورد و پێکهاتە ڕەسەنەکان بکەن

بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پەیامێکی بەبۆنەی یادی دامەزراندنی کەناڵی ئاسمانیی کەرکوکەوە ئاراستەی بەڕێوەبەر، ڕۆژنامەنووسان و کارمەندانی…
زیاتر ببینە

دەرفەتی دامەزراندن ڕاگەیەندرا

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی هەڵەبجە بڵاویكردەوە، دامەزراندنی پزیشك و كارمەندانی تەندروستیی بۆ نەخۆشخانەی بیارە هەڵناوەشێتەوە و لەبەر زۆريی داواكاری و…
زیاتر ببینە

مەكتەبی سیاسیی یەكێتی : پێشوازی لە دەستپێشخەريیەكان دەكەین كە لەبارەی دۆخی عێراقەوە خراونەتەڕوو

مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەبارەی دۆخی عێراقەوە ڕایدەگەیەنێت، بەنیگەرانییەكی قوڵەوە لەم ڕۆژانە چاودێریی ئەم بارودۆخەمان دەكرد كە…
Total
0
Share