لیڤەرپوڵ شوێنی هێندێرسۆن بە لاڤیا پڕدەکاتەوە

بەرپرسانی یانەی لیڤەرپوڵ لە هەوڵدان بۆ واژۆکردنی گرێبەست لەگەڵ ڕۆمیۆ لاڤیا-ی ئەستێرەی لاوی یانەی ساوزهامپتن.

ڕۆژنامەی “دەیلی مەیڵ”ی بەریتانی نووسیویەتی، دوای ماڵئاواییکردنی جۆردان هێندێرسۆن، فابینیۆی بەڕازیلی بە هەمانشێوە داهاتووی لە یانەی لیڤەرپوڵ ناڕوونە، بۆ ئەم مەبەستەش بەرپرسانی یانەکە هەوڵەکانیان بۆ کڕینی یاریزانێک لە هێڵی ناوەندی بەرگریکردن دەستپێکردووە.

ڕۆمیۆ لاڤیای تەمەن (19) ساڵ، ئەستێرەی لاوی بەلجیکا و یانەی ساوزهامپتن داواکراوی یۆرگن کلۆپە، بۆندێکی سەرەتاییان بەبڕی 35 ملیۆن پاوەند پێشکەشکردووە، بەڵام ڕەتکراوەتەوە.

لیڤەرپوڵ لێرەدا ناوەستێت و گرێبەستی دووەم بە تێچووی 50 ملیۆن پاوەند پێشکەشدەکات.

لاڤیا لە لاوانی مانچستەر سیتی-یەوە دەستیپێکردووە، بەهرەیەکی ناوازەی هەیە و وەرزی ڕابردوو و 35 یاریی بۆ ساوزهامپتن کردووە، گۆڵێک و ئەسیستێکی کردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) لایپزیچ هاوکێشه‌ی کۆمه‌ڵه‌ی هه‌شته‌می له‌ پاریس و یونایتد ئاڵۆزکرد

ئه‌مشه‌و، چوارشه‌ممه‌‌ دووان له‌ ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌کانی گه‌ڕی پێنجه‌می قۆناغی کۆمه‌ڵه‌کانی چامپیۆنزلیگ ئه‌نجامدران، یانه‌ی لایپزیچی ئه‌ڵمانی بردنه‌وه‌ی به‌رانبه‌ر ئیستانبوڵ باشاک…
Total
0
Share