پارێزگاری هەولێر: لە مانگی ڕەمەزاندا ڕێگە بە یاریکردن بە نرخ نادەین

پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند، ڕێگە بە هیچ کەس و بازرگانێک نادرێت کە لە مانگی ڕەمەزاندا یاری بە نرخەکان بکرێت.

لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ بەرپرسانی ئیدارەی خۆجێی پارێزگاری هەولێر ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاندووە، ” ڕێگە بە هیچ کەس نادەین یاری بەنرخی خۆراک و بازاڕ و پێداویستی هاوڵاتییان بکات بەمەبەستی چاودێریکردنی بازاڕ و ڕێگەگرتن لەوکەسانەی بە قۆستنەوەی مانگی ڕەمەزان یاری بەنرخ و پێداویستییەکانی هاوڵاتییان دەکەن کۆبوونەوە دەکرێت و لیژنەش پێکدەهێنرێت”.

لە کۆبوونەوەکەدا، پارێزگاری هەولێر، تەئکیدی لە چاودێریکردنی چڕی بازاڕ و نرخ و کەل و پەل و پێداویستییەکانی هاوڵاتییان کردەوەتەوە و لێژنەی هاوبەشی قائیمقامیەتی ناوەندی بەسەرۆکایەتی قائیمقام ڕاسپێردرا توندترین ئیجرائات لەگەڵ ئەو کەسانە بکرێت کە مانگی ڕەمەزان دەقۆزنەوە و نرخی خۆراک و پێداویستییەکان لەسەر هاوڵاتییان زیاد دەکەن.

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاندووە “ڕێگە بە هیچ کەس نادەین یاری بەنرخی خۆراک و بازاڕ و پێداویستی هاوڵاتییان بکات و لێژنەی هاوبەشی قائیمقامیەتیش لەدوای ئەم کۆبوونەوەیەوە دەبێت تەواوی هەوڵەکانی چڕبکاتەوە بۆ چاودێریکردنی چڕی بازاڕ و کۆنتڕۆڵی نرخی خۆراک و کەل و پەل و پێداویسییەکان، هەرکەس و لایەک سەرپێچی بکات توندترین رێکاری یاسایی لەبەرامبەردا بگرنەبەر”.

ساڵانە بەهۆی هاتنی مانگی ڕەمەزانەوە بەشێک لە پێداویستی و خۆراکەکان نرخیان لە بازاڕدا گران دەبێت و ساڵانە ئیدارەی خۆجێی پارێزگاکان هەوڵی بنەبڕکردنی ئەو دیاردەیە دەدەن.

بابەتی پێشتر

سوپای عێراق زنجیرە چیاكانی حەمرینی بۆردوومان كردووە

بابەتی دواتر

نێچیرڤان بارزانی و مستەفا كازمی كۆبوونەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share