زانایەك: فیرعەونەكان 30 ڕۆژ بەڕۆژودەبوون و بەر لە ئیسلام بە شەوی قەدر ئاشنابوون

ئایەتێكی قورئانی بە نمونە هێناوەتەوە

زانایەكی میسری دەڵێت، سەرەڕای ئەوەی ئاینی ئیسلام لە سەردەمی فیرعەونەكاندا دانەبەزی بوو، بەڵام ئەوان 30 ڕۆژ بەڕۆژوودەبوون و ئاشنایەتییان بە شەوی قەدەر هەبووە.

وەسیم سیسی، زانای میسری دەڵێت، “وشەی بەڕۆژوبوون (صوم) وشەیەكی میسری كۆنە و بە میسری مانای (صاو) دەدات كە ئەویش رێگرییە و (م)ەكەش ئاماژەیە بۆ (لە) واتە ڕێگریكردن لە”.

ئەو زانا میسڕییە ئایەتێكی قورئانیشی بە نمونە هێناوەتەوە كە دەڵێ (يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا كُتِبَ عَلَيْكُمُ الصِّيَامُ كَمَا كُتِبَ عَلَى الَّذِينَ مِن قَبْلِكُمْ لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ)، ئەمەش واتە بەڕۆژوبوون بەر لە هاتنی ئیسلام ناسراو بووە، ئەوكاتیش 30 ڕۆژ بووە لە هەڵهاتنی خۆرەوە بۆ ئاوابوونی.

سیسی ئاماژەی بەوەشكرد، پاش ڕەمەزان مەزنترین جەژن هەبووە، كە بە (شیش لام ربە) ناوبراوە، شیش واتە جەژن، لام واتە ئاشتی، ربە واتە گەورە، كە واتاكەی دەبێتە (جەژنی ئاشتیی گەورە) ئەم بۆنەیە دوو ڕۆژی خایاندووە و ئەو شەوەش كە لەنێوانیاندا بووە شەوی قەدر بووە.

ڕونیشیكردەوە، شەوی قەدر لای میسرییە پێشینەكان بریتی بووە لە وشەی (يشيشلام ربه) كە مانای (قەدر) دەدات، قەدر-یش مانەكەی ئەوەیە هەر مرۆڤێك ڕزقێكی تایبەت بە خۆی هەیە و بەشێك لە شیكارانیش دەیگەڕێننەوە بۆ ڕزق و تەمەن.

س: مسڕی لایت + RT

بابەتی پێشتر

پێشبڕکێی کلاسیکۆ.. کامیان خێراترن، ڕیاڵ یان بارسا؟

بابەتی دواتر

كازمی: دووەم گەورە كەسی داعشمان لەنێو دەیانی دیكەدا كوشت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share