ئەجێندانەكەی ئاشكراكرا.. سەرۆكی هەرێم سەردانی بەغداد دەكات

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان

ڕاوێژكارێكی سەرۆكی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغداد دەكات و، تەوەرە سەرەكییەكانی ئامانجی سەردانەكەش ئاشكرادەكات.

فەلاح مستەفا، ڕاوێژكاری پێشكەوتووی سیاسەتەكانی دەرەوەی سەرۆكی هەرێم لە لێدوانێكدا بۆ ڕۆژنامەی سەباح-ی نیمچە فەرمی عێراقی كە ئەمڕۆ شەممە 10ی نیسان بڵاوكراوەتەوە وتی، وادەی سەردانەكە دیاریكراوە كە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا دەبێت، بە دەستپێشخەرییەكی سەرۆكی هەرێم دادەنرێت بۆ سەردانكردنی بەغداد و گرێدانی كۆبوونەوە و گفتوگۆ لەگەڵ هەردوو سەرۆككۆمار و سەرۆكوەزیران و ژمارەیەك لە بەرپرسان.

وتیشی، “سەردانكردن لەنێوان هەردوو حكومەتی هەرێم و ناوەند گرنگە، كە دەبێتە هۆی پتەوكردنی پەیوەندییەكان و جێگیركردن و بەهێزكردنی”.

فەلاح مستەفا ئەوەشی خستەڕوو، چەندێك لێكتێگەیشتنی هاوبەش و هەماهەنگی پتەو هەبێت، ئەوەندە سەقامگیری لەنێوان هەردوو حكومەت زیاددەكات.

دەبارەی ناوەرۆكی كۆبوونەوەكانیش ڕاوێژكارەكەی سەرۆكی هەرێم وتی، چەندین تەوەر هەن كە لەمیانەی كۆبوونەوەكاندا لەگەڵ بەرپرسانی بەغداد باسیان لێوەدەكرێت، لەوانەش ئەوەی پەیوەندی بە جێبەجێكردنی ئەو ڕێككەوتنەوە هەیە كە لەنێو بودجەدا دەنگی لەسەر درا، جەختكردنەوە لەسەر سەقامگیریی سیاسی و ئابوری، هەروەها هەلی كاری نوێ و پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییەكان بۆ سەرجەم هاوڵاتییان لە بەسڕەوە تا زاخۆ.

ئاشكراشیكرد، هەروەها باس لە دۆخی گشتیی وڵات لەسایەی بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا و دابینكردنی ڤاكسین و ڕێوشوێنی پێویست و دۆخی ئابوری و هەماهەنگی ئەمنیی هاوبەش لەوەی پەیوەندی بە تیرۆر و لەناوبردنی یەكجارەكییەوە هەیە، لەگەڵ تەوەرە گرنگەكانی دیكە كە ببێتە هۆی پتەوكردنی پەیوەندییەكان و درێژەپێدانیان بەئاستێك كە خزمەت بە بەرژەوەندییە هاوبەشەكان بكات

سەردانەكە لەكاتێكدایە ڕۆژی پێنجشەممە 8ی نیسان نێچیرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ هێز و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان كۆبووه‌وه‌ و تیایدا بارودۆخی عێراق و ناوچەكە، په‌یوه‌ندییه ده‌ره‌كییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان، ڕۆڵى هه‌رێمى كوردستان له‌ هاوكێشه‌ سیاسییه‌ تازه‌كاندا، په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر و بەغداد، هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق و چەندین تەوەری دیكە باسیان لێوەكرا، وەك ئەوەی لە ڕاگەیەنراوی كۆبوونەوەكەدا ئاماژەی پێدرا.

بابەتی پێشتر

ئێران لە ڕۆژی گفتوگۆكاندا پێشێلی ڕێككەوتنی ئەتۆمی دەكات

بابەتی دواتر

نرخی ئەمڕۆی دراوەكان لە بازاڕەكانی هەرێمدا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە
3

قوباد تاڵەبانی: پێویستە وەزارەتی پێشمەرگە لە ململانێ سیاسییەکان دووربخرێتەوە

لەمیانەی پێشوازیكردنیدا لە شاندێكی باڵای هاوپەیمانان قوباد تاڵەبانی رایدەگەیەنێت،پێویستە وەزارەتی پێشمەرگە دووربخرێتەوە لە ململانێ و ناکۆکییە سیاسییەکان. قوباد…
Total
0
Share