ئەمریکا کەشتیی فڕۆکەهەڵگری نیمیتزی بەرەو کەنداو جوڵاند

وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا، ئاشکرایکرد کە فەرمانیان بە فەرماندەیی چالاکییە دەریاییەکان کردووە بۆ جوڵەپێکردنی کەشتیی فڕۆکەهەڵگری یو ئێس ئێس نیمیتز بەرەو ئاوەکانی کەنداو کەپێشتر لەوێ جێگیرکرابوو.

لە ڕاگەیەنراوێکدا وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا ‘پەنتاگۆن’ ڕایگەیاند، “وەزارەتەکەیان پارێزگاری لە هێزە سەربازییەکان و هاوڵاتییانیان دەکات لە دەرەوەی ئەمریکا، گەڕانەوەی کەشتی یو ئێس ئێس نیمیتزیش لە چوارچێوەی چاودێریکردن و پاراستنی ئەو هێزانەیە لە عێراق و ئەفغانستان کە پێشتر دۆناڵد ترەمپ بڕیاری کشانەوەیدان بەمەبەستی کەمکردنەوەی هێزەکانی ئەمریکا لەو دوو وڵاتە”.

لە ڕاگەیەنراوەکەی پەنتاگۆندا هاتووە، “لەمیانی گۆڕانکارییەکان لە هێزەکانی ئەمریکا، وەزارەتی بەرگری بەپێویستی دەزانێت تواناکانی لەو ناوچانە زیاتر بکات بۆ ڕوبەڕووبوونەوەی هەر ڕوداوێکی لەناکاو، بۆیە بڕیاریدا جارێکی دیکە کەشتی فڕۆکەهەڵگری یوو ئێس ئێس نیمتیز و کۆمەڵە کەشتییەکانی هاوڕێ بۆ ئەو ناوچانەی کە لە فەرماندەیی ئەمریکادایە بگەڕینێتەوە.

ئەمە لەکاتێکدایە کەشتی فڕۆکەهەڵگری نیمیتز لە سەرەتای پایزدا، بەرەو کەناراوەکانی هیندستان جوڵێنرا بەمەبەستی ئەنجامدانی مانۆڕێکی سەربازی هێزە دەریاییەکانی ئەمریکا لە زەریای هێمن.

کەشتی فڕۆکەهەڵگری یوو ئێس ئێس نیمتیز و کۆمەڵەی هاوڕێی کە لە کەشتی سەربازی تێکشکێنەر و یەکەی دەستوەردانی سەربازی و دابەزاندنی سەربازان بە پەرەشووت پێکهاتووە، بەشدارییانکرد لەو مانۆڕە ئەمریکییەدا لە ڕۆژئاوای زەریای هێمن، ئەمەش دوای چەند ڕۆژێک لە ڕەوانەکردنی فڕۆکەی بۆمبهاوێژی (B 52) بوو بەرەو ئەو ناوچەیە.

فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا ڕایگەیاند کە شەممەی ڕابردوو هێزە ئاسمانییەکانیان فڕۆکەی جۆری B52Hی لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست جێگیرکردووە.

فڕۆکەی جۆری B52H کە ناسراوە بە ستراتۆفۆرتريس سەربە فەرماندەیی هێزە ئاسمانییەکانی ئەمریکایە لە بنکەی ئاسمانی مینۆت، ئەرکیان بەرپەرچدانەوەی دوژمنکارییەکان و دڵنیاکردنەوەی هاوبەش و هاوپەیمانەکانی ئەمریکایە.

بابەتی پێشتر

موحسین فەخریزادە، ئەو پیاوەی نەتانیاهۆ وتی'ناویتان لە یاد نەچێت'

بابەتی دواتر

نوێنەری باڵای یەکێتیی ئەوروپا: نابێ دەستەواژەی تیرۆری ئیسلامی بەکاربھێنرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share