مەکتەبی سیاسیی یەکێتی: نەورۆزی ئەمساڵمان مژدەی قۆناغێكی دیکەی خەباتی مەدەنی هێناوە کە هەڵبژاردنی پەرلەمانە

مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێکی بەبۆنەی نەورۆز و یادی راپەڕینی خەڵکی کەرکوکەوە بڵاو کردەوە و دەڵێت، “ئومێدەوارین نەورۆزی ئەمساڵ مژدەی گۆرانكاریی دیموکراسیی و هەڵبژاردن بەدوای خۆیدا بهێنێت”.

لە درێژەی پەیامەکەیاندا مەکتەبی سیاسیی یەکێتی ئاماژە بەوە دەکات، “بە بۆنەی جەژنی نەتەوەیی نەورۆز و ساڵی نوێی كوردی 2724 و یادی تاجی راپەڕینی رزگاری کەرکوکی قودسی کوردستانەوە، پیرۆزبایی گەرم لە كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان دەکەین، ئومێدەوارین نەورۆزی ئەمساڵ مژدەی گۆرانكاریی دیموکراسیی و هەڵبژاردن لەپێناو خزمەتكردنی باشتری گەلەکەمان و ژیان و گوزەرانیان بەدوای خۆیدا بهێنێت”.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، “نەورۆز لە دیرۆكی گەلانی نەورۆزخوازدا جەژنی بەهار و نوێبوونەوەی سروشت و ژیانە، لە ژیانی نەتەوەی کوردیشدا بەتایبەتی جەژنی ئازادی و سەرفرازی و هێمای خەباتە بۆ بەگژداچوونەوەی زوڵم و ستەمکاریی، لە وێستگەی راپەڕینی ساڵی 1991یشەوە جەژنێکی سەرباری ئازادی نیشتمانییە کە رۆژی رزگاری كەركوكی قودسی کوردستان و تاجی سەرکەوتنی راپەرینە”.

دەشڵێت، “نەورۆزی ئەمساڵمان مژدەی قۆناغێكی دیکەی خەباتی مەدەنی هێناوە کە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانە، بۆ ئەم ئەركەی خەبات بەگیانی ئازادیخوازانەی نەورۆزی دێرین و جۆش و خرۆشی راپەڕیەنەوە چاومان لە سەركەوتنێكی گەورەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و ئەزموونی گەلەکەمانە تاوەكو رێڕەوی حوكمڕانی راستبكەینەوە و گوزەران و ژیانێكی شایان و سەرفرازتر بێ جیاوازی و جیاکاری لەسەرتاسەری هەرێمی كوردستاندا فەراهەم بكەین”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سۆران عومەر: نووسراوەکەی وەزارەتی دارایی هەڵەی تێدایە و داهاتەکەش ئەوەندە نییە کە باسیدەکات

سۆران عومەر، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، وەزارەتی دارایی هەرێم ئاماژە بەنوسراوی 9ی5ی2024ی وەزارەتی دارایی فیدڕاڵی بەپێی (مادەی…
Total
0
Share