مەسرور بارزانی: بودجەی عێراق یاسایەكی هاوسەنگە

( KRG – ئاژانسی ئانادۆڵو )

مەسرور بارزانی ڕایگەیاند، بودجەی گشتیی عێراق یاسایەكی هاوسەنگە و چاوەڕوانن حكومەتی عێراق پابەندییەكانی خۆی بەرامبەر بە هەرێم جێبەجێ بكات.

ئەمڕۆ چوارشەممە 7ی نیسان، لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، “تێپەڕاندنی بودجەی عێراق دەستكەوتێكە بۆ هەموو عێراق و بۆ كوردستانیش، دەبوایە ئاسایی تێپەڕێندرایە و وەك دەستكەوت سەیر نەكرایە”.

مەسرور بارزانی ئەوەشی خستەڕوو، “بودجەی عێراق، یاسایەكی هاوسەنگە و هەمووان تیایدا براوەن، سوپاسی شاندنی حكومەتی هەرێمی كوردستان و سەرۆكایەتییەكانی عێراق دەكەم، كە پشتیوان بوون بۆ تێپەڕاندنی ئەم یاسایە و سوپاسی پەرلەمانتارانیش دەكەم”.

سەبارەت بە پابەندبوونی هەرێم بە بودجەی گشتیی عێراق، سەرۆكی حكومەت ئاماژەی بەوەكرد، “چاوەڕان دەكەین حكومەتی فیدڕاڵی پابەندییەكانی خۆی جێبەجێ بكات و موچەی مانگەكانی یەك و دوو و سێی ئەمساڵمان بۆ بنێرێت، داوامان لە سەرجەم وەزارەتەكانی هەرێمیش كردووە، ئامادەكاری بكەن بۆ جێبەجێكردنی پابەندییەكانی هەرێم لە یاسای بودجە، هەروەها ڕاشیدەگەیەنین ئێمە پابەند دەبین بەو یاسایەوە”.

ئەوەشی وت، “دەست لە چاكسازییەكانی حكومەت هەڵناگرین و بەردەوام دەبین، بۆ ئەوەی بتوانین داهاتی هەرێم زیاد بكەین و خەرجییەكان كەم بكەینەوە”.

لەبارەی لێبڕینی موچەوە مەسرور بارزانی ئاماژەی بەوەكرد، “سوپاسی ئەو لاینە سیاسییانە دەكەم بەردەوام باسی موچە دەكەن، حكومەتی هەرێم زیاتر لەوان لە خەمی دابینكردنی موچەیە، كە داهات نەبوو هەر ئەوەندەمان پێكراوە، ئەگەر توانیمان بە شێوەیەكی تەواو موچەكە بدەین دەیدەین، هیوادارین بتوانین زوو ئەوە بێتە دی”.

سەرۆكی حكومەتی هەرێم ئەوەشی ڕاگەیاند، “بڕیارەكانی قەدەغەی هاتوچۆ و شوێنە گشتییەكان لای لیژنەی ڕوبەڕوبوونەوەی كۆرۆنایە، گرنگترین شتیش پابەندبوونی خەڵكە بۆ خۆپارێزی و خۆ كوتان”.

لە بەشێكی دیكەی وتەكانیدا، مەسرور بارزانی ئاشكرایكرد، “حكومەتی عێراق 10 مانگە هیچ شایستەیەكی دارایی بۆ هەرێم نەناردووە”.

 

بابەتی پێشتر

ڕیاڵ پەشیمانە.. ڤینیسیۆز تێکەڵ بە گرێبەستی مباپێ ناکرێت

بابەتی دواتر

دهۆك.. لە یەكێك لە باخچەكان تەرمی گەنجێك دۆزرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتاران داوای دیاریكردنی پاڵێوراوانی ئەنجومەنی كۆمسیارانی هەرێم دەكەن

لەلایەن ژمارەیەك ئەندامی پەرلەمانی كوردستانەوە داوا لە سەرۆكایەتیی پەرلەمان دەكرێت لیژنەیەك بۆ دەستنیشانكردنی پاڵێوراوانی ئەنجومەنی كۆمسیارانی هەرێم پێكبهێندرێت.…
زیاتر ببینە

یەكێتیی مامۆستایان: زۆر بە خاوی كار لەسەر ئەو پڕۆژەیە دەكرێت كە تایبەتە بە پلەبەرزكردنەوە

جێگری سەرۆكی رێكخراوی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان رایدەگەیەنێت، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم پڕۆژەیەكیان بۆ پلەبەرزكردنەوەی مامۆستایان و فەرمانبەران ئاراستەی ئەنجومەنی…
Total
0
Share